مامۆستایان زانیارى لەسەر کۆبونەوەکەیان لەگەڵ UN ئاشکرا دەکەن
4 كاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژى مامۆستایان و فەرمانبەرانى مانگرتوو، ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ زانیارى لەسەر کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ کەسى یەکەمى نەتەوەیەکگرتوەکان، دەخاتەڕوو دەڵێت ئەوان بەوردى چاودێریتان دۆخەکە دەکەن، وتویانە پەیامەکەتان گەیشتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نۆ رۆژە مامۆستایان لەژێر خێمەیەکدان لەبەردەم بارەگاى نەتەوەیەکگۆتووەکان لە سلێمانى، بەهۆى ساردى کەش و هەواو درێژە کێشانى مانگرتنیان لەخواردن، تەندروستی زۆرینەیان ناجێگیرە.
ئێوارەى ئەمڕۆ دوو نوێنەرى مامۆستایانى مانگرتوو دڵشاد میرانى و مامۆستا شنە عەلى، لەگەڵ محهمهد ئهلحهسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە بارەگاى سلێمانى لەنزیک خێمەکە دوور لەچاوى کامێراکان کۆبونەتەوە.
مامۆستا عوسمان گوڵپ، وتەبێژى مامۆستایان و فەرمانبەرانى مانگرتوو، ئەمشەو لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لەسەر ناوەڕۆکى ئەو کۆبوونەوەیە وتى: ئەمڕۆ نەتەوەیەکگرتوەکان، لەسەر ئاستى کەسى یەکەمیان لەعێراق، هاتوونەتە ئێرەو لەگەڵ دوو لە مامۆستایانى مانگرتوو کۆبوونەتەوە، ئەوان وتویانە بەوردى چاودێری دۆخەتان دەکەین، پەیامەکەتان گەیشتووە لەچوارچێوەى کارەکانمان گفتوگۆى لەسەر دەکەین دڵنیاییانداوە کە هەماهەنگمان دەبن.
هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەدا، مامۆستا دڵشاد بابان یەکێک لە مانگرتوان وتى: لە چەند ڕۆژى رابدوودا تائەمڕۆ چەند شێک ڕویاندا پێویستى بەهەڵوێستەکردنە، سێ سەیارە جامەکانیان شکێنراوەو پێداویستیەکانى ناوى براوە، داوایی یاساییمان دەبێت لەسەرئەوە.
ئەو مامۆستایە ئەوەشى وت: لە ئێستاوە باران بارین و ڕەشەباى بەهێز دەستیپێکردوە، داوادەکەین و پێویستیشە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکارى بکەن بۆ لافاو، چونکە ئێمە لێرە تەنها چەند قەرەوێڵەیکمان هەیە.