مووچەى پەروەردە دابەشدەکرێت، بەڵام مامۆستایان مانگرتن ناشکێنن
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/20250206_111501.png)
2 ڕۆژ لەمەوپێش
سەڕەراى بوونى کەشێکى ساردوو باران بارین و سەرمایەکى زۆر، بەڵام هێشتا مامۆستایان لەژێر چادردان و درێژەیان بەمانگرتنەکەیانداوەو ئەمڕۆ مانگرتنەکەیان پێى نایە ڕۆژى دەیەمەوە.
13 مامۆستا و فەرمانبەری سلێمانی ماوەى ١٠ رۆژە مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندووەو داوای موچەو تەوتین و پێدانی شایستە داراییەکانی موچەخۆرانی هەرێم دەکەن. بەشێک لە مانگرتووەکان ناو بەناو دۆخی تەندروستییان تێکدەچێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن.
بەپێى خشتەى مووچەى وەزارەتى دارایی، ئەمرۆ پێنج شەمە، وەزارەتى پەرەوەردە مووچەى مانگى یەک وەردەگرن، شنە عەلى یەکێک لەمامۆستا مانگرتووەکان لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا
دەڵێت: ئێمە بەدابەشکردنى مووچەیەک مانگرتن ناشکێنین، بەشێکى زۆرى ئەوانەى هاتونەت لامان ئەوانیش دەڵێن بەردەوامدەبین لە بایکۆتکردنى هۆڵەکانى خوێندن تا ئەوکاتە سەرجەم داواکاریەکانمان جێببەجێدەکارێت، یان وەڵامێکى قایلکەرمان دەستدەکەوێت.
دووشەممەى ڕابردوو، لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی دەوروبەری، مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ پشتگیریکردن لە مامۆستاو فەرمانبەرە مانگرتووەکان ڕوویان لە سلێمانی کرد و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/video/photo_2025-02-06_20-53-48.jpg)