نێچیرڤان بارزانی و نوێنەرى ڤلادمێر پوتین کۆبوونەوە
2 ڕۆژ لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تايبه‌تى سه‌رۆكى رووسيا و جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وەی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ کۆبوونەوە، باسیان لە وه‌به‌ر‌هێنانى رووسى له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيان کردوە، هەروەها هاوڕا بوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه، 6-2-2025) پێشوازیی لە ميخائيل بوگدانۆڤ، نوێنه‌رى تايبه‌تى سه‌رۆكى رووسيا و جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێ "بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، وه‌به‌ر‌هێنانى رووسى له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيان تاوتوێ كرد."
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ رووسيا، بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "ئاماژه‌ى به ئاماده‌يى و رۆڵى كۆمپانيا رووسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى هاريكاريى وزه‌دا كرد. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ رووسيا دووپات كرده‌وه، كه له كاته سه‌خته‌كاندا، يارمه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى داوه."
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر "گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها باسيان له ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان كرد."
ده‌رباره‌ى دۆخى سوورياش، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێ "پشتيوانيى خۆيان بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى له وڵاته‌كه ده‌ربڕى و جه‌ختيان له پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له سووريا كرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه تيكشيان خسته سه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا و داكۆكييان له گرنگيى رێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى كرد."
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.