داوا له‌مامۆستایانی ئاینی ده‌کرێت له وتاری نوێژی هەینی پشتیوانی مامۆستایانی مانگرتوو بکەن
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/photo_2025-02-07_10-50-55.jpg)
24 كاتژمێر لەمەوپێش
ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی داوا له‌مامۆستایانی ئایینی ده‌كه‌ن، له وتاری ئه‌مڕۆدا پشتیوانی له مامۆستایانی مانگرتو بكه‌ن.
دەشڵێت رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێده‌كه‌ون بۆئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ده‌نگی مانگرتوه‌كان بگه‌یه‌ننه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی، دەڵێن: بڕیارمانداوه، رۆژی یه‌كشه‌ممه له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانه‌وه بۆ پشتیوانی له هاوڕێ مانگرتوه‌كانمان، به‌ره‌و هه‌ولێر كه چه‌قی بڕیاردانه به‌ڕێبكه‌وین، تاوه‌كو ده‌سه‌ڵات له‌نزیكه‌وه ده‌نگ و ناڕه‌زایه‌تیی هاوڕێ مانگرتوه‌كانمان و چین و توێژه جیاوازه به‌شمه‌ینه‌ته‌كان، ببینێت و ببیستێت.
راشیدەگەیەنن: داوا له مامۆستایانی ئایینی ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به‌م هه‌مو نادادیی و چه‌وسانه‌وه و شكۆشكاندنه‌ی هاوڵاتییان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌وه، هاوشانی مامۆستایان بێنه‌ده‌نگ.
یه‌كه‌م:
له وتاری ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا پشتیوانیی خۆتان بۆ مانگرتوانی خێمه‌ی شكۆ ده‌رببڕن و له خه‌ڵك بگه‌ینن، ئه‌م قوربانیدانه بۆ هه‌موانه.
دوه‌م:
له وتاره‌كه‌دا پشتیوانیی خۆتان بۆ خۆپیشاندنی رۆژی هه‌ینی كاتژمێر 2:00 ده‌رببڕن، كه له (پاركی مه‌لیك مه‌حمود)ه‌وه به‌ره‌و خێمه‌ی مانگرتوان ده‌ڕۆین، پشتیوانی‌تان بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه ده‌رببڕن، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ مانگرتوان ده‌ڕۆین به‌ره‌و هه‌ولێر، داوا له خه‌ڵك بكه‌ن له‌گه‌ڵمان به‌شداربێت.
ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، دڵنیاتان ده‌كه‌ین، ناڕه‌زاییه‌كانی ئه‌مجاره‌ی مامۆستایان رێچكه‌یه‌كی گرتوه، كه له‌پێناو شكۆ و بژێویی هه‌مواندا بێت، خوانه‌خواسته به‌بێ ده‌ستكه‌وت و به‌لاوازی كۆتایی پێبێت، هه‌مومان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین و وه‌ك چه‌ند ساڵی رابردو شه‌قام و هه‌ڵوێست ده‌مرێت و ده‌سه‌ڵاتیش ده‌یان هێنده‌ی دیكه، ملهوڕتر ده‌بێت.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/video/photo_2025-02-06_20-53-48.jpg)