دادگاى فیدراڵى عێراق چوار سکاڵاى هەرێمى کوردستان تاوتوێدەکات

14 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بڕیارە لە هەفتەى داهاتوودا، دادگاى فیدراڵى عێراق چوار سکاڵا لەبارەى هەرێمى کوردستانەوە تاوتوێبکات کە تایبەتن بە هەڵوەشاندنەوەى سزاى هاتوچۆ و مەرجى فرەژنى و دوو وەزارەت.
سکاڵاکان رۆژى سێشەممەى داهاتوو لەلایەن دادگاوە تاوتوێدەکرێن، ئەوەش بەپێی کارنامەى دانیشتنى دادگا کە لەپێگەى فەرمى دادگا بڵاوکراوەتەوە.
یەکێک لە سکاڵاکان لەسەر سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیرى ناوخۆ تۆمارکراون و تایبەتە بە سزاکانى هاتوچۆ.

لە سکاڵاکەدا داواکراوە دادگا بڕیارى نادەستورى بوونى پێدانى دەسەڵات بە وەزیرى ناوخۆ بدات بە راوێژ لەگەڵ وەزیرى دارایی بۆ زیادکردن و کەمکردنەوەى باج و رسومات و پێبژاردنى هاتوچۆ بەپێی یاساى هاتوچۆ ژمارە 86 ى ساڵى 2004.

یەکێکە دیکەیە لەو سکاڵایانەى دادگاى فیدراڵى تاوتوێى دەکات، بڕیاردان لەسەر نادەستورى بوونى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى هەرێمى کوردستان، کە تێیدا داواکراوە جگە لە هەڵوەشاندنەوەى ئەو وەزارەتە، پەرلەمان و حکومەتى هەرێم پابەند بکرێن بە پێکهێنانى دیوانى جیاجیاى ئاینى بۆ مەزهەب و ئاینە جیاوازەکان وەکو دەستەى سەربەخۆ.
هەروەها لەلایەن هاوڵاتییەکەوە سکاڵایەک لەسەر سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان تۆمارکراوە کە تێیدا داوایکردووە دادگا بڕیار لەسەر نادەستورى بوونى ماددەیەکى هەموارى یاساى بارى کەسێتى بدات لە هەرێمى کوردستان، کە تێیدا رازى بوونى ژنانى لەبەردەم دادگا کردووەتە مەرج بۆ ئەوەى هاوسەرەکانیان بتوانن هاوسەرگیرى دووەم بکەن. 
بڕیاردان لەسەر نادەستورى بوونى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى هەرێمى کوردستان، یەکێکە دیکەیە لەو سکاڵایانەى دادگاى فیدراڵى تاوتوێى دەکات کە تێیدا داواکراوە جگە لە هەڵوەشاندنەوەى ئەو وەزارەتە، پەرلەمان و حکومەتى هەرێم پابەند بکرێن بە پێکهێنانى دیوانى جیاجیاى ئاینى بۆ مەزهەب و ئاینە جیاوازەکان وەکو دەستەى سەربەخۆ.
هەڵوەشاندنەوەى وەزارەتى شەهیدانى هەرێمى کوردستان و پێکهێنانى دەستەى دامەزراوەى شەهیدان، یەکێکى دیکە لە سکاڵاکان کە پەیوەست بێت بە حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار