ڕێکخراوی CPT: بەهۆی چڕبوونەوەی بۆردوومانەکانى تورکیا، سێ گوند چۆڵکران

5 كاتژمێر لەمەوپێش



بەرپرسێکی ڕێکخراوی CPTـی ئەمریکی دەڵێت، دوێنێ سێ گوندی سنووری قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک بەهۆی چڕبوونەوەی بۆردوومان و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا، سێ گوندی سنوری ناحیەی دینارتە چۆڵکران.
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتیی کۆمەڵگە (CPT)ـی ئەمریکی، ئەمڕۆ شەممەڕایگەیاند دوانیوەڕۆی دوێنێ هەینى، بەهۆی بۆردوومانی چڕی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا و مەترسی ئۆپەراسیۆنی خاکڕەوی لە ناوچەکەدا سێ گوند چۆڵیانکردوە.

ئەو وتیشى: گوندنشینانی هەر سێ گوندی (نپاخێ، بێرکەکورێ و کافیا) لە بناری چیای گارا، لە ناوچەی زێباری، لە ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ، گوندەکانی خۆیان چۆڵکرد و ڕویان لە ماڵی خزم و کەسوکارەکانییان لە ناحیەی دینارتە و قەزای ئاکرێ کرد.
بەوتەى کامەران عوسمان، لە ڕۆژی ٤ی شوباتدا، هێزە ئەمنییەکانی قەزای ئاکرێ، دانیشتووانی هەر سێ گوندی نپاخێ، بێرکەکورێ و کافیایان ئاگادارکردبۆوە، کە لە ماوەی سێ ڕۆژدا گوندەکانیان چۆڵبکەن، ئەگەرنا سەلامەتی گیانیان لەسەر خۆیانە. 
ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئەم وەرزە وەزی سماق بڕین و کاری کشتوکاڵییە بۆ گوندنشینانی ناوچەکە.
بەهۆی ئۆپەراسیۆن و لەشکرکێشییە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا ١٨٣ گوند بەتەواوی چۆڵبوون. ٦٠٢ گوندی تر مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە و نزیکە ٤٠٠ گوندیش نەتوانراوە ئاوەدان بکرێنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار