دەیان مامۆستا بەپاس بەرەو هەولێر بەڕێکەوتن بۆ خۆپیشاندان

دوێنێ



 

سەرلەبەیانى ئەمرۆ لەزۆربەى شارو شارۆچکەکانى سنوۆى سلێمانى و هەوڵەبجەو گەرمیانەوە دەیان مامۆستاو فەرمانبەرى ناڕازى بەپاس بەڕێکەوتوون بۆ ئەوەى بچنە هەولێر بەمەبەستى ئەنجامدانى خۆپیشاندان.
لەدوو رۆژى ڕابردوودا، ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازیی و تیمی پشتیوانی لە مانگرتووان بڕیاریانداو بانگەوازیانکرد، ڕۆژى یەکشەممە دەچنە شارى هەولێر بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى.

ئەوان لە ڕاگەیەندراوێکەیاندا داوایان لە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان کرد نەوەی نوێ، یەكگرتوو، كۆمەڵ، شیوعی، هەڵوێست، بەرەی گەل، گۆڕان، بزووتنەوەی ئیسلامی هاوكارو پشتیوان بن لەم خۆپیشاندانەی كە رۆژی یەكشەمە لە هەولێر دەكرێت. 
بەشێک لەو حزبانە وەک یەکگرتووى ئیسلامى، کۆمەڵى دادگەریی نەوەى نوێ و ڕەوتى هەڵوێست لەڕێگەى فراکسیۆنەکانیانەوە پشتیوانى خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دەربڕى و رایانگەیان داواکانیان رەوایە.

وەک رێگرییەک لە خۆپیشاندان و نارەزاییەکان دوێنێ شەممە رێگری لە هاووڵاتییانی سلێمانی دەکرا بچنە هەولێر.
لای خۆیەوە نەجمەدین محەمەد مامۆستای ناڕازی بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: لە بازگەی دێگەڵە رێگە بە هیچ هاووڵاتییەکی سلێمانی نادرێت بچێتە شاری هەولێر.

هاوکات وتەبێژى مامۆستایانى مانگرتوو ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆش درێژە بەمانگرتن و ناڕەزایەتیەکانیان دەدەن داواش لەهاوڵاتیان دەکات بەشدارى خۆپیشاندانەکەى هەولێر بکەن.
ئەمرۆ یەکشەممە ماوەى ١٣ ڕۆژە ١٣ مامۆستا و فەرمانبەری سلێمانی مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندووەو داوای موچەو تەوتین و پێدانی شایستە داراییەکانی موچەخۆرانی هەرێم دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار