میترۆ: شەپۆلێكی تری توندوتیژی كاری رۆژنامەنوسانی قورسكرد
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/20250209_203816.png)
20 كاتژمێر لەمەوپێش
سەنتەری میترۆ بە توندی ئیدانەی هەڵكوتانە سەر نوسینگەی كەناڵی كەی ئێن ئێن و دەستگیكردنی تیمی رۆژنامەوانی پۆلەتیك دەكات و رایدەگەیەنێت ئەمرۆ دەیان پێشێلكاری جۆراجۆر رویانداوە لەوەنەش رێگەنەدان بە گەڕانەی تیمەكانی میدیایی شاری هەولێر كە بۆ روماڵ هاتبوونە دێگەڵە.
دامەزراوەی میدیایی گۆڕان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە باسلەوەدەكەن كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێكی نەناسراو بەناوی ئاسایشی هەولێر و بە جلوبەرگی مەدەنی و بە ئۆتۆمۆبێلی بێژمارە، هەڵیانكوتاوەتە سەر نوسینگەی كەناڵی KNN لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و دوای ئەوەی دەستیان گرتوە بەسەر كامێرا و مۆبایلی كارمەندەكانمان، سویچ و ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكانیان لێوەرگرتوون و بەشێك لە وێنە و ڤیدیۆی تۆماركراوی ناو مۆبایلەكانیان سڕیوەتەوە، دواتر هێزە نەناسراوەكە نوسینگەكەیان بەجێهێشتوە.
ئێوەاری ئەمڕۆ د. سەربەست حسێن، سەرنووسەری دەزگای میدیای پۆلەتیك پرێس بە سەنتەری میترۆی راگەیاند تیمێكیان (تەمەن رەواندوزی و نەبی مەلیك فەیسەڵ) كە لەكاتی پەخشی راستەوخۆبوون لە لایەن هێزێكی ئەمنییەوە پەلاماردراون و دەستبەسەر كەلوپەلی رۆژنامەوانی تیمەكەیاندا گیراوە ووتی" بە پێی بەدواداچوونمان تیمەكە لە ئاسایشی گوندی كۆری دەستبەسەرن و پەیوەندیمان لەگەڵیاندا پچڕاوە"
هەروەها نەبەز رەشاد پەیامنێری بوار بە میترۆی ووت" چەندین تیمی میدیای كە لە هەولێرەوە هاتبووینە دێگەڵە بۆ روماڵكردن ناهێڵن بچینەوە هەولێر" .
سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت ئەم شەپۆلە لە توندوتیژییەی ئەمرۆ كاری رۆژنامەنوسانی قورسكرد، بە توندی ئیدانەی دەكەین و لەگەڵ هیچ یاسایەكی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی كە ئازادی رۆژنامەنوسی دەپارێزێت ناگونجێ.
هەروەها داوادەكات هێزە ئەمنییەكانی بازگەی دێگەڵە رێگە خۆشبكەن تا تیمەكانی رۆژنامەنوسانی هەولێر، بگەڕێنەوە ناو خێزانەكانیان.
پێشتر تۆڕی هاوپەیمانی 19 بە وردی تیشكی خستە سەر توندوتیژی بەرامبەر بە مامۆستایانی ناڕازی و رۆژنامەنوسان كە روماڵی ئەم چالاكییەن كردوە و لە لاپەڕەی سەنتەری میترۆو تۆڕی 19 بە زمانی عەربی بڵاوكراوەتەوە.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/video/photo_2025-02-09_21-24-43.jpg)