عەلى حەمەساڵح: پاسەوانێکى پێشووم بانگراوە بۆ ئاسایش و چارەنووسی نادیارە
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/20250210_235746.png)
10 كاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست رایگەیاند، هاوڕێیەکم بەناوی ئادەم عوسمان، دوێنێ لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەری خۆپیشاندەربوین، ئەم ئێوارە لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە بانگکراوەو تاوەکو ئێستا چارەنووسی نادیارەو تەلەفونەکانی داخراوە.
عەلى حەمەساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست و ئەندامى پەرلەمانى کورردستان. ئەمشەو، لەسەر پەرەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەلایەتى فەیسبوک، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە.
ئەو دەڵێت: هاوڕێیەکی من بەناوی (ئادەم عوسمان) دوێنێ هاوڕێی من بوە کە لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەری خۆپیشانداندا بوین، ئەم ئێوارە لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە بانگکراوەو تاوەکو ئێستا چارەنووسی نادیارەو تەلەفونەکانی داخراوە، سەلامەتی لە ئەستۆی هێزە ئەمنیەکان و ئاسایشی هەولێرە.
لەبەشێکى دیکەى نوسینەکەیدا، عەلى حەمەساڵح، دەڵێت: کاک ئادەم پێشتر وەک میلاک بەناوی پاسەوان هاوکاری من بوە، سەرجەم پاسەوانەکانیان لێوەرگرتمەوە، ئێستا ئەو کاتانەی دەوامی نیە وەک هاوڕي هەندێک کات لەگەڵ من دەبێت و هاوکاریم دەبێت.
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەمە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەڕاگەیەندراوێکیاندا دەڵێن: چەند لایەنێکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەوڵی شێواندنی دۆخی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیانداوە.
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا، پۆلیسى هەولێر ئەوەش دەخەنەڕوو: هەندێک لەو کەسانەی وەکو ئامرازی برەوپێدانی ئەو هەڵمەتە ناڕەوایە دەستنیشان کران، یەکێکیان دەستگیر کراوە.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/photo_2025-02-10_21-20-43.jpg)