مامۆستایان و فەرمانبەران مانگرتنەکەیان هەڵپەسارد
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/1(1).png)
دوێنێ
دوای 15 ڕۆژ مامۆستایان و فەرمانبەرانى ناڕازیی، بڕیاریاندا مانگرتنەکەیان هەڵپەسێرن، ئەویش لەسەر داواو فشارى هاولاتیان و سەدان خۆپیشاندەر کە ئەمڕۆ لەبەردەم دروشمیان دەوتەوە.
مامۆستا هادى حەمەڕەشید، یەکێک لەمانگرتووەکان لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، وتى:
دواى بەدەستهێنانى کۆمەڵێک دەستکەوت، ئێمە لەژێر فشاری ئەو دایکانە بووین کە بەدەست قورئانەوە داوایان کرد مانگرتن بشکێنین، توانیمان شکۆ بگەڕێنینەوە بۆ شەقام، بۆیە ئەمڕۆ بڕیارمانداوە مانگرتنەمان هەڵپەسارد.
لەدواى شکاندنى مانگرتنەکەیان، بە ١٣ ئۆتۆمبێلى فریاکەوتن سەرجەم مانگرتووان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەى فریاکەوتنى سلێمانى، بۆ ئەوەى چارەسەر وەربگرن، چونکە دۆخى تەندروستى سەرجەمیان تێکچووبو.
لە ٢٨ى مانگى یەکى ڕابردوو، ١٣ مامۆستاو فەرمانبەرى سلێمانى و هەڵەبجەو سەیدسادق، ماوەى 15 ڕۆژ مانگرتنیان لەخواردن ڕاگەیاند، ئەوان لەبەرامبەر ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سلێمانی لەژێر چادردا مانەوەو چەند داواکارییەکیان هەبوو تایبەت بەمووچەو پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەران.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێ شەممە، سەدان هاوڵاتى و کاسبکار و فەرمانبەر و مامۆستا، خۆپیشاندانێکى بەرفراوانیان لە بەردەم چادرى مانگرتووان ڕێکخست و دروشمى جۆراوجۆریان دەوتەوە.
ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەى سلێمانی مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندبوو، داوای موچەو تەوتین و پێدانی شایستە داراییەکانی موچەخۆرانی هەرێمیان بەرزکردبوویەوە، بەشێک لە مانگرتووەکان ناو بەناو دۆخی تەندروستییان تێکدەچوو ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکران،
ئەمرۆ دۆخى تەندروستى سێ لە مانگرتووان تێکچووەو بەوتەى بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئەو سێ کەسە تووشی خوێنبەربوون بوون و ڕەتیشیانکردوەتەوە چارەسەر وەربگرن.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/photo_2025-02-10_21-20-43.jpg)