دەستەى مافى مرۆڤ: هاوڕێکەى عەلى حەمەساڵح ئازاد دەکرێت
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/%D9%A2%D9%A3(2).png)
24 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، ڕایدەگەیەنێت بەدوا داچونمان کردووە لەسەر دەستگیر کردنی ئادەم عوسمان بڕیارە لەئاییندەیەکی نزیک ئازادبکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە، 11-02-2025 لە راگەیەندراوێکدا لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە کەسێکیان بەناوی ئادەم عوسمان سلێمان دەستگیرکردوە، کە رۆژی 09-02-2025 شۆفێریی بۆ عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان دەکرد. لەو کاتەشدا پەرلەمانتاری ناوبراو سەرقاڵی وێنە و ڤیدیۆگرتنی چەند شوێنێک بووە.
دەستەى مافى مرۆڤ ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردوەتەوەو تیایدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی شوبات لەسەر داوای علی حمە ساڵح ئەندامی پەرلەمان کەپەیوەندی کردبوو بەبەڕێز سەرۆکی دەستە داوای کردبو دەستە بەدوا داچون بکات لەسەر دەستگیر کردنی هاوڵاتی ئادەم عوسمان بکات.
ڕاگەیەندراوەکە دەڵێت بۆ ئەو مەبەستە مونا یاقۆ سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەیاوەری رواێژکاری دەستە فیض اللە محمد سەڕدانی ئاسایشی هەولێریان کرد لەلایەن بارزان قصاب پێشوازیان لێ کراوە، بەمەبەستی بە دواداچوونی کەیسی ناوبراوچاویان پێ کەوت لەنزیکەوە وە بڕیارە لەئاییندەیەکی نزیک ئازادبکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت "لە هەندێک لە پلاتفۆڕمەکانی نەیاری قەوارەی هەرێمی کوردستان، بۆ چەواشەکاری و هاندانی خەڵک و تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک وێنە و ڤیدیۆی نادروست بڵاوکراونەوە، بۆیە پۆلیس بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر بەدواداچوونیان دەستپێکرد و گەیشتنە ئەنجام.
لەبەرامبەردا عەلی حەمەساڵح رایگەیاند، ئادەم عوسمان یەکێک بووە لەو سێ پاسەوانەی وەکو پەرلەمانتار تاوەکو ساڵی 2022 لەگەڵیدا بوون. گوتیشی "ئەو رۆژەی بڕیاربوو مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ داواکردنی مووچە لە سلێمانییەوە بێنە هەولێر، ئەو هاوڕێیەی من کە ناوی ئادەمە، تەلەفۆنی کرد و گوتی: حەزناکەم بەتەنیا بیت. ئۆتۆمبێلەکەی خۆشم کێشەی هەبوو، هات بەدوامدا و چووینە بەردەم یوئێن و ئەنجوومەنی وەزیران و خۆم ڤیدیۆم کردووە و بڵاومکردووەتەوە."
عەلی حەمەساڵح گوتی "من، ڤیدیۆم بە ئاشکرا لە فەیسبووکی خۆم بڵاوکردووەتەوە، جا سایتی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی هەرکەس وەریگرتبێت {پەیوەندی بە منەوە نییە}. ئێستا پێیانوایە دانپێدانانێکی گەورەیان دەستکەوتووە، کە عەلی ڤیدیۆی سەر شەقامی گرتووە، ئەوە چی قەدەخەیەکی تێدایە؟"
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/photo_2025-02-10_21-20-43.jpg)