شای ئوردن دژایەتی خۆی بۆ نیشتەجێکردنی غەززییەکان دووپاتکردەوە

یەک هەفتە لەمەوپێش
شا عەبدوڵڵا شای ئوردن دیدارەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ بە کۆبوونەوەیەکی "بنیاتنەر" ناوبردوە، هاوکات ترەمپ پێداگری دەکات کە ئەمریکا غەززە دەگرێتە دەست لەکاتێکدا چاوی بە شا عەبدوڵڵا کەوت.
لە پۆستێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى (ئێکس) شای ئوردن، نوسیویەتى: سوپاسگوزارە بۆ بەخێرهاتنی گەرمی لەلایەن ترەمپەوە، هاوکات دەشڵێت، ئەوان لەکۆبونەوەکەیاندا باسیان لە هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کردووە.
شا عەبدوڵا دەشڵێت: هەڵوێستی چەسپاوی ئوردنم لە دژی ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا بۆ ترەمپ دووپاتکردەوە، ئەو وتیشى "ئەمە هەڵوێستی یەکگرتووی عەرەبە، ئاوەدانکردنەوەی غەززە بەبێ ئاوارەکردنی فەلەستینییەکان و چارەسەرکردنی دۆخی ترسناکی مرۆیی دەبێت لە پێشینەی کارەکانی هەمووان بێت".
پاشاى ئوردن پابەندبوونی خۆی بە چارەسەری دوو دەوڵەتی وەک ڕێگەیەک "بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری ناوچەکە" دووپات دەکاتەوە.
ئەوە یەکەم کۆبوونەوەیان بوو لە دوای ئەوەی ترەمپ پێشنیاری خۆی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ناوچەیە و گواستنەوەی دانیشتوانی دوو ملیۆن فەلەستینی بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە لە نێویاندا ئوردن ڕاگەیاند.
سەرەتای ئەم هەفتەیە، ترەمپ پێشنیاری کردبوو کە دەتوانێت یارمەتییەکانی ئوردن و میسر ڕابگرێت، مەگەر ئەوان ڕازی نەبن بە وەرگرتنی ئەو غەززییانە.
ئوردن کە هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ئێستاوە شوێنی نیشتەجێبوونی ملیۆنان فەلەستینییە و ئەو پێشنیازەی ڕەتکردووەتەوە.
بەڵام لە قسەکانیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ، کە شا عەبدوڵڵا لە لای ڕاستی دانیشتووە، ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە گۆڕانکاری لەسەر بیرۆکەکەی ناکات کە بووە هۆی ئیدانەکردنی جیهانی کاتێک هەفتەی ڕابردوو پەردەی لەسەر لادا.
سەبارەت بە غەززە وتی: "ئێمە دەیبەین. ئێمە دەیگرین. ئێمە بە نرخی دەزانین".
ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد کە "هەلی کارێکی زۆر" لە سەرانسەری ناوچەکەدا دروست دەبێت ئەگەر دەستبەسەرداگرتنی ئەو خاکە وێرانبووە لەلایەن ئەمریکاوە ڕووبدات.
ترەمپ زیادی کرد: پێموایە لە ئوردن و میسر پارچە زەوییەک دەبێت کە فەلەستینیەکان تێیدا بژین.
ئاماژەی بەوەشکرد، باوەڕی بەوە نییە حەماس ڕۆژی شەممە وەک دوا وادە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان دیاری بکات.
ترەمپ درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: ئێمە زۆر بە باشی غەززە بەڕێوە دەبەین و نایکڕین فەلەستینییەکان لە شوێنێکی تر جگە لە غەززە بە سەلامەتی دەژین و دەزانم دەتوانین بگەینە چارەسەرێک.

