كەشناسی: سبەینێ‌ بەفر و باران دەبارێت

6 كاتژمێر لەمەوپێش



بەپێى پێشبینیەکانى، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بولەمەرزەزانی سلێمانی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام سبەینێ پێنج شەممە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە ئەنجامی هاتنی شەپۆڵێکی بەفر و باران لەسەر ناوچەکەمان ، باران بارین بەشێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەست پێ دەکات.

ئەمڕۆ چوار شەممە   12- 02 -  2025
کەش/  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور .
پلەکانی گەرما /  کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
خێرای با /   لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10 - 20) کم/ک
مەودای بینین / لەنێوان (8  – 10 ) کم دەبێت .
سبەی پێنج شەممە  13- 02 -  2025 
کەش/ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت ، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە ئەنجامی هاتنی شەپۆڵێکی بەفر و باران لەسەر ناوچەکەمان ، باران بارین بەشێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەست پێ دەکات ، لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری ئەم شەپۆڵە زیاد دەکات و بارانی مام ناوەند دەبارێت ، بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنووریەکان دەبارێت ، وە ئەو ناوچانەی بەرزاییان لە (1000 ) م زیاتر بێت ئەگەری بەفر بارینی هەیە، سەنتەری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری پارێزگای دهۆک ئەگەری بەفری هەیە بە تێکەڵی لەگەڵ باران .
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
خێرای با /   لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10 - 20) کم/ک
مەودای بینین / لەنێوان (8   – 10) کم دەبێت ، لەکاتی باران ( 5 – 7 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی  :  12پلەی سیلیزی
دهۆک     : 12 پلەی سیلیزی
کەرکوک  : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13  پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 0  پلەی سیلیزی
سۆران: 11پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 20 پلەی سیلیزی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار