کەشناسى: هەینی باران و بەفریش لەسەنتەرى شارەکان دەبارێت 

10 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتى

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى، ڕایدەگەیەنێت، ئەمرۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، سبەینێ هەینى، باران بارین تەواوی هەرێم دەگرێتەوە و بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت، لە سەنتەری  دهۆك و سلێمانی و قەزا و ناحیەكانی ئەو دوو پارێزگایەدەبارێت.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ پێنج شەممە   13-02-2025

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو . لە ئەنجامى هاتنی شەپۆڵێکى بەفر و باران بۆ سەر ناوچەکەمان .
سەرەتا باران بارین لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ لە پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەست پێدەكات و پاشان كاریگەریەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ ئیدارەی سۆران و ڕاپەرین و پارێزگای هەولێر وە لە ناوچە شاخاوییەكانی باكورو باكوری ڕۆژهەلاتی هەرێم بەفر و و كڕێوە دەبارێت .

بۆ درەنگانی شەو و بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی باران بارین تەواوی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت هەروەها پێشبینی دەكرێت بەفر لە سنتەری پارێزگای دهۆك و پارێزگای سلێمانی و قەزا و ناحیەكانی ئەو دوو پارێزگایە و ئیدارە سەربەخۆكان ببارێت  .

.پلەکانی گەرما /  كەمێك نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
خێراى با /   لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10 - 20) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 - 10 ) کم دەبێت ، لەکاتى باران ( 5 – 7 ) کم دەبێت .
سبەى  هەینی   14-02-2025 

کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت ، لە كاتەكانی بەیانیدا نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت . بەفر لە ناوچەكانی پارێزگای دهۆك و پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین دەبارێت لە ناوچە شاخاویەكان بەفر بارین زیاتر دەبێت . بۆ كاتەكانی شەو  كاریگەری ئەو شەپۆڵە لەسەر ناوچەكەمان كۆتایی دێت .

پلەکانی گەرما / بە نزیكەی 4 تــــا 6 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمرۆ
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
خێراى با /   لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10 - 20) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان ( 6-8 ) کم دەبێت لەو ناوچانەی بەفر بارین دەبێت لە نێوان ( 2-5 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی  :  9 پلەى سیلیزى
دهۆک     : 9 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  9 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10  پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 3-  پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان  : 17 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى    13-02-2025

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار