مەسرور بارزانی: هەسەدە نوێنەرایەتی هەموو کورد ناکات

5 ڕۆژ لەمەوپێش



مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەرێم پشتیوانی لە بەشداریکردنی کورد لە پرۆسەی سیاسی سوریا دەکات و پێشی وایە، هەسەدە نوێنەرایەتی تەواوی کورد ناکات.
مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبیەی سعودی، ئاماژەی بەوە کردووە، کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد روخسارێکى سیاسییان هەیە و هەرێمی کوردستان پشکی دادپەروەرانەی خۆی لە بودجەی عێراق پێنادرێت.

هەروەها باسی لەوەشکردووە، دەنگۆی بوونی هێزی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان دوورە لە راستییەوە، بەڵام هەرێم خواستی پێشوازیکردن لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە.
مەسرور بارزانی بە کەناڵی عەرەبیەی گوتووە، تاوەکو ئێستا پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا نەبووە.
هەر لە چاوپێکەوتنەکەدا، مەسرور بارزانی خواستی خۆی بۆ هاتنی ژمارەیەکی زیاتر لە کۆمپانیاکانی سعودییەی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.

لەلایەکى دیکەوە، مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی بەشداریی لە لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ سوهەیل ئەلمەزروعی، وەزیری وزە و ژێرخان و شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.
سەرۆک وەزیرانى هەرێم، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی، بە هاوبەشیی بەهێزتر و چاکسازیی بوێرانە و دیدگای ڕوون، کوردستان لەگەڵ ناوچەکە پێشدەکەوێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار