ئەحمەد شەرع دەستووری کاتیی سوریای واژۆ کرد

13 كاتژمێر لەمەوپێش




ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جاڕنامەی دەستوری نوێی سوریای بۆ قۆناغی راگوزەر پەسەند کرد، کە لە لایەن لیژنەی داڕشتنی جاڕنامەی دەستورەوە ئامادە کرابوو، ئەم هەنگاوە ئامانجی دانانی چوارچێوەیەکی یاسایی نوێ بۆ قۆناغی راگوزەرە لە سوریا

بەگوێرەی رەشنوسی جاڕنامەی دەستوری سوریا، ماوەی قۆناغی راگوزەر لە سوریا (5) ساڵ دەخایەنێت.

لیژنەی نوسینەوەی دەستور دەڵێت، شەرعیەتی خۆی لە خواستی بنیاتنانی سوریای نوێوە وەرگرتووە، هاوکات پارێزگاری لە ناوی وڵاتەکەی دەکات وەک کۆماری عەرەبی سوریا، ئیسلام وەک ئاینی سەرۆکی دەوڵەت دیاریکردووە، هەروەها هێشتنەوەی فیقهی ئیسلامی، وەک سەرچاوەی سەرەکی یاسادانان.

لە جاڕنامەكەدا، جەخت لەسەر دەستەبەرکردنی ئازادییە سەرەتاییەکان کرداوەتەوە، لەوانە، ئازادی بیروڕاو رادەربڕین، رۆژنامەگەری، راگەیاندن و بڵاوکردنەوە، هەروەها دان بە مافی خاوەندارێتی موڵک و مافەکانی ژنان دەنێت، بۆ بەشداریکردن لە کارو خوێندن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار