ئێران: گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ئەگەری هەیە بەڵام بە مەرجی یەکسان

2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئێمە دانوستانەکانمان لەگەڵ واشنتۆن ڕەت نەکردۆتەوە، تەنها لە حاڵەتێکدا دەتوانین ئەنجام بدرێن کە هەردوو وڵات لەسەر "مەرجێکی یەکسان" بن.
لە چاوپێکەوتنێکدا وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی ئەمڕۆ بە ڕۆژنامەی ئێرانی ڕاگەیاندووە، ئەگەر ئێمە بچینە ناو دانوستانەکان لە کاتێکدا لایەنی بەرامبەر زۆرترین فشار دەسەپێنێت، ئێمە لە پێگەیەکی لاوازەوە دانوستان دەکەین و هیچ دەستکەوتێک بەدەست ناهێنین.
ئەو وتیشى: "دەبێت لایەنی بەرامبەر قەناعەتی بەوە هەبێت کە سیاسەتی فشار بێکاریگەرە - تەنها ئەو کاتە دەتوانین لەسەر مێزی دانوستانەکان بە مەرجی یەکسان دابنیشین."
هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، نامەیەکی بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ناردووە و پێشنیاری دانوستانی ئەتۆمی دەکات، بەڵام هۆشداریشیدا لەوەی "دوو ڕێگە هەیە مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بکرێت، ئەوانیش لە ڕووی سەربازییەوە، یان ڕێککەوتنێک دەکەن".
خامنەیی ڕۆژی چوارشەممەى پێشوو ڕایگەیاند: دانوستان لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ تەنیا "گرێی سزاکان توندتر دەکات و گوشارەکان بۆ سەر ئێران زیاد دەکات".
خامنەیی کە قسەی کۆتایی لە بابەتی دەوڵەتی ئێراندا هەیە، هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە تاران بە چەوساندنەوەی وتووێژ ناکرێ.
ترامپ لە کاتێکدا دەرگای بە کراوەیی هێشتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران، هەڵمەتی "زۆرترین فشار"ی گەڕاندەوە کە لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا بۆ دابڕانی ئێران لە ئابووری جیهانی و پاڵنانی هەناردەکردنی نەوتی بەرەو سفر.
