مەسەد: ئەحمەد شەرع ئەوە دووبارە دەکاتەوە کە ئەسەد کردوویەتی

17 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەد) رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سوریا ئەو کارانە دووبارە دەکاتەوە کە ئەسەد لە بارەی دەستورو یاساکانەوە کردویەتی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستوری سوریا بۆ قۆناغی راگوزەر ناشەرعییە و لەگەڵ رێککەوتنی شەرع و فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناگونجێت.
ئەنجومەنەکە رونیکردەتەوە، زەقكردنەوەی شەریعەت لە ئیدارەدانی دەوڵەتدا، وڵات بەرەو ئاژاوە دەبات.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 13ـی ئادارى 2025) کۆمیتەى پسپۆڕانى راسپێردراو بۆ داڕشتنى راگەیێنراوى دەستوورى سووریا، رەشنووسى دەستوورى رادەستى ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆمارى سووریا بۆ قۆناخى راگوزەر کرد.
 
ئەو کۆمیتەیە دەڵێ لە راگەیێندراوی دەستووریدا، پەرلەمان دەسەڵاتی یاسایی و سەرۆککۆمار دەسەڵاتی جێبەجێکارن "پەرلەمان دەتوانێت لێبووردنی گشتی دەربکات و سەرۆککۆمار، دەتوانێت باری نائاسایی رابگەیێنێت."
گۆڕینی سەرۆککۆماریش بەپێی راگەیێندراوی دەستووری "لە دەسەڵاتى پەرلەماندایە."
 
ئەو دەستوورە بۆ قۆناخى راگوزەرە، تاوەکو دەستوورێکى هەمیشەیی بۆ سووریا دادەڕێژرێت و پەسند دەکرێت.
کۆمیتەى پسپۆرانى راسپێردراو بۆ داڕشتنى راگەیێنراوى دەستوورى سووریا ئاماژەى بەوەش دا؛ بۆ ئامادەکردنى راگەیێنراوى دەستووری، پشتیان بە ئەنجامى کۆنگرەى دیالۆگى نیشتمانیی سووریا بەستووە.
 
بەگوتەى کۆمیتەکە، راگەیێنراوى دەستوورى ئازادیی رادەربڕین، راگەیاندن و رۆژنامەڤانیی دەستەبەر کردووە،  لەگەڵ جەختکردنەوە بە پابەندبوون بە یەکپارچەیی گەل و خاک و رێزگرتن لە تایبەتمەندیی کولتوورى، هەروەها مافى بەشداریى ژنانی دەستەبەر کردووە.
راگەیێنراوى دەستوورى بۆ ماوەى 5 ساڵە وەک قۆناخى راگوزەر دەبێت، تاوەکو هەڵبژاردن لەو وڵاتەدا دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار