جەمیل بایک: بۆ ئەوەی کۆنگرە ببەستین دەبێت تورکیا ئاگربەست ڕابگەیەنێت

4 كاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی کۆنگرەی خۆمان ببەستن، دەبێت دەوڵەت ئاگربەست ڕابگەیێنێت. دەشڵێت، هەندێک کەس لە تورکیا هەن دەیانەوێت پشێوی دروست بکەن.
لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تیڤی، جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، لەبارەی پرۆسەی چارەسەر و بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕووداوەکانی دوای ئەم بانگەوازە، ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی دیمەشق و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی تاوتوێ کرد.
جەمیل بایک، سەبارەت بەو پڕۆسەیەی کە لە تورکیا دەستیپێکردووە رایگەیاند، "پەرەپێدان و خاوەندارێتیکردن لەو پرۆسەیە تەنیا کاری کورد نییە، جەهەپە و هەموو هێزە دیموکراتییەکان دەبێت ئەم بەرپرسیارێتییە لە ئەستۆ بگرن."
ئەو بەرپرسە باڵایەی کەجەکە ئاماژەی بە بانگەوازەکەی ئۆجەلان کرد و گوتی، "بۆ ئەوەی پەکەکە کۆنگرەی خۆی ببەستێت، دەوڵەت دەبێت ئاگربەست رابگەیێنێت و بەستنی کۆنگرە لە هەلومەرجی ئێستا مەترسیدارە".
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕاشیگەیاند، تاکوو هەلومەرجی گونجاو بۆ پڕۆسەکە نەڕەخسێت، پەکەکە کۆنگرەى خۆی بۆ چەکدانان نابەستێت.
بایک دەڵێت: "لە تورکیا کۆمەڵێک گرووپ هەن دەیانەوێت کێشە دروست بکەن. ئەگەر دەیانەوێت پرسی کورد چارەسەر بکەن و لە مەترسییەکان تورکیا رزگاریان ببێت، دەبێت دەستبەرداری ئەم هەوڵانە بن".
سەبارەت بە بەردەوامی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا، جەمیل بایک رایگەیاندووە، ئێمە لە پرۆسەیەکی هەستیارداین و ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی هەیە ئەگەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا چۆن دەکرێت باس لە بەستنى کۆنگرەی پەکەکە بۆ چەک دانان بکرێت و پێویستە دەستبەجێ تورکیا ئاگربەست رابگەیەنێت.
رۆژی 27ی شوباتی 2025 عەبدوڵلا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە رێگەی شاندی ئیمراڵییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لە پەکەکە کرد کۆنگرە بکات و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە. دواتر پەکەکە پابەندبوونی خۆی بە پەیامی رێبەرەکەیان راگەیاند.
سەبارەت بە رێککەوتنەکەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان و حکومەتی راگوزەری سووریا، جەمیل بایک پێیوایە ئەمە سەرەتایەکی ئەرێنییە و گوتی: "خەڵکی باکووری سووریا بە بەرخۆدانی خۆیان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. ئەوەی عەلەوییەکانیش بپارێزێت هەنگاوەکەی ئاپۆیە. ئەم هەنگاوە تەنیا بۆ کورد نییە، بەڵکو بۆ هەموو گەلان و باوەڕەکانە".
دەقی قسەکانی هاوسەرۆکی کۆنسەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:
"ئێمە لە مانگی ڕەمەزان و نەورۆزداین، جەژنی نەورۆز و ڕەمەزان نزیک دەبێتەوە، بەم بۆنەیەوە جەژنی گەلەکەمان پیرۆز دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. هەروەها سڵاو و ڕێزی خۆم ئاراستەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم و شەهیدانی ئازادی و دیموکراسی بە بیر دێنمەوە، ڕێز وحورمەتی خۆمیان پێشکەش دەکەم. ئەوان هەمیشە پێشەنگی تێکۆشانی ئێمەن."
وەک دەزانن ڕێبەر ئاپۆ پلانێکی مێژوویی دەستپێکرد. ڕێبەر ئاپۆ، لە ساڵی ١٩٧٣دەستوەردانێکی مێژوویی بۆ گەلی کورد و کوردستان دەستپێکرد. هەروەها ئەمڕۆ دەستێوەردانێکی گەورەتر و قووڵتر دەکات. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی دەستپێکرد، گەلی کورد لە خەوی مەرگدا بوو. لە ڕەگ و مێژووەو هەموو ئەو شتانەی کە هی ئەو بوو، لێ دابڕێندرابوو. بۆیە بەرەو لەناوچوون دەڕۆیشت. هەمووان پێیان وابوو کورد قەد سەرهەڵناداتەوە. ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی قبوڵ نەکرد. وتی "ژیانێک کە گەلی کورد لەناو ببات ژیان نییە. ژیانێک بۆ گەلی کورد پێویستە". بۆیە دەستوەردانێکی مێژوویی کرد و هەموو شتێکی پێچەوانە کردەوە. لە ئەنجامدا گەل ڕاپەڕی و هەستایەوە.
لەبەر ئەوەی هەموو ڕێگاکان داخرابوون. تەنها یەک ڕێگا بۆ کورد مابوو. ئەویش ڕێگای رووبەڕوو بوونەوە دژی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی بە ڕێبازی چەکداری. هیچ ڕێگایەکی تر نەمابوو. ئەم شەڕە بووە هۆی پەرەسەندنی تێکۆشانی چەکداری. گەریلا ڕۆڵێکی مێژوویی نواند. لە ئەنجامدا گەلی کورد دەستی کرد بە ڕاپەڕین و بوو بە گەلی نەورۆز. ئەم گەلە کە لە لێواری مردندا بوو، زیندوو بوونەوە و هەستانەوە. ئیتر تێکۆشانی بۆ خۆی و ئازادی و دیموکراسی دەستپێکرد.
کاتێک ڕێبەر ئاپۆ وتی: "ئێمە شۆڕشی ژیانەوەمان سەرکەوت، ئێستا کاتی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و گەلی کوردە، ئەم تێکۆشانەی دەستپێکرد و ویستی ئەو تێکۆشانەی کە دەستی پێکردووە لە بزووتنەوەیەکی چەکداری دەربهێنێت و بیباتە گۆڕەپانێکی سیاسییەوە. بۆ ئەوەی بتوانێت تێکۆشان لەسەر زەمینەی سیاسی بە شێوەیەکی دیموکراتیک پەرە پێبدات. چونکە هەموو ئامانج و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەوتنی ئەو گەلە بوو کە لە هەموو هەلومەرجێکدا بۆ ئازادی خۆیان تێکۆشان دەکەن.
لەبەر ئەمەش دەبێت ڕێگەی سیاسی و دیموکراسی پێش بخرێت. تێکۆشانی دیموکراتیک و سیاسی دەبوو پێشبخرایە. چارەسەری لەسەر ئەم بنەمایە پێشبخرایە. لەبەر ئەمەش ساڵی ١٩٩٣ ئاگربەست ڕاگەیاندرا. تورگوت ئۆزاڵ وەڵامی ئەم ئاگربەستەی دایەوە. پڕۆسەیەک بۆ دیموکراسی و سیاسەت پێشکەوت، بەڵام ئەم پڕۆسەیە لەناوبرا. چەتەکانی نێو بزووتنەوەکە و لە دەرەوەی بزووتنەوەکە و ئەوانەی دەوڵەت پێکەوە ڕێگەیان نەدا ئەم پڕۆسەیە پێشبکەوێت. لە کۆتاییشدا تورگوت ئۆزاڵ تیرۆر کرا.
بەڵام ڕێبەر ئاپۆ، لە بڕیارەکەی پێداگری کرد. بۆیە ئەم بانگەوازییەی دەستپێکرد و لەگەڵ محەمەد عەلی بیراند دیداری ئەنجام دا و لەگەڵ تورگوت ئۆزاڵ دەستی بەم پڕۆسەیە کرد، دەستی لەوە هەڵنەگرت. لە ساڵی ١٩٩٥دا ڕاپۆرتێکی بۆ بزووتنەوەکە ئامادەکرد کە کۆنگرەی گۆڕانکاری لە بزووتنەوەکە پێشبخات. لە کۆنگرەی ٥ـەمدا هەندێک گۆڕانکاری پێشخرا، بەڵام ئەو گۆڕانکارییانە بە پێی داواکانی ڕێبەر ئاپۆ پێشنەکەوت.
ڕێبەر ئاپۆ لە دوای کۆنگرەش لەسەر ئەو ستراتیژەی دەیویست پێشی بخات، گۆڕان و گۆڕانکاری لە بزووتنەوەکە کە دەیویست پێشی بخات بە پێداگرییەوە بەردەوامبوو، هەنگاوەکانی لەسەر ئەم بنەمایە بوو. وەکتر لە تورکیا نەجمەدین ئەرباکان، هاتەسەر دەسەڵاتداری. نەجمەجدین ئەرباکان بۆ ڕێبەر ئاپۆ هەندێک نامەی نارد. ڕێبەر ئاپۆ وەڵامی ئەو نامانەی دایەوە. نەجمەدین ئەرباکانیش دەیویست پرسی کورد چارەسەر بکرێت. وەک ئەوەی دەمانویست تورگوت ئۆزاڵ و نجمەدین ئەرباکانیش نەیاندەویست چارەسەری پێش بخەن، بەڵام دەیانزانی ئەگەر ئەم پرسە چارەسەر نەکرێت، تورکیا لە ڕووبەڕووی کێشەی گەورەتر دەبێتەوە و گورزی بەر دەکەوێت. هەربۆیە دەیانویست بە شێوەیەک ئەم پرسە چارەسەر بکەن، وەک چۆن تورگوت ئۆزاڵ لە ناوبرا، نەجمەدین ئەرباکانیش لە ناوبرا.
دوای ئەوەش دیسان ڕێبەر ئاپۆ لەم هەنگاو و ستراتیژییەی کارەکانی بەردەوامبوو. لە ١٥ی ئابی ١٩٩٨دا ڕێبەر ئاپۆ قسە و هەڵسەنگاندنی کرد. ئەم کارە کە لە ساڵی ١٩٩٣دا دەستیپێکرد، لە ساڵی ١٩٩٥دا پەرەی پێدا بوو، ویستی لە ١٩٩٨دا بە ئامانجی بگەیەنێت. ئەو گۆڕان و گۆڕانکارییەی لە تەڤگەردا پێشی خستبوو، دەیویست بە ئەنجامی بگەیەنێت. لەسەر ئەم بنەمایە دیسان ئاگربەستی ڕاگەیاند، بەڵام وەڵامەکەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بوو. بەمە ویستیان پێش لە ڕێبەر ئاپۆ بگرن. بینیان ئەگەر لەم تەڤگەرەدا گۆڕانکاری پێش بکەوێت ئیدی ناتوانن پێشی بگرن و تەڤگەر مەزنتر دەبێت. بۆ ئەوەی ئەمە پێشنکەوێت پیلانگێڕی نێونەتەوەییان دەستپێکرد.
ڕێبەر ئاپۆ بە دیل گیرا، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ دیسانیش دەستی لە ئامانجەکانی هەڵنەگرت. لە هەلومەرجی زۆر سەختدا و لە ناو بێ دەرفەتیدا ئەو تێکۆشانەی لە ١٩٩٣دا دەستی پێکردبوو، پەیوەست بە هەلومەرجەکانی ئیمراڵی تەواوی کرد. یانی لە تەڤگەردا گۆڕان و گۆڕانکاری، سەرلەنوێ ڕێکخستنکردنی تەواو کرد. لەسەر ئەو بنەمایە پارادایمێکی نوێی دەستپێکرد. لە ساڵی ٢٠٠٥دا تەواوی کرد. گوتی 'بەرپرسیارێتی ئەمە دەخمە ئەستۆی خۆم. بە پێی ئەمە پارادایم لە هەلومەرجی ئیمراڵیدا کار پێشکەوت. ویستی تەڤگەر بە تەواوی بخاتەسەر ڕێگەی سیاسی و دیموکراتیک. ویستی بە ڕێگەی دیموکراتیک و سیاسی، پرسی کورد چارەسەر بکات. دەیویست لەوێ هەنگاوی پێشکەوتن بخوڵقێنێ. ئەوانەی نەیاندەویست پرسی کورد چارەسەر ببێت و هەمیشە شەڕ هەبێت، تاوەکو بتوانن ڕانتخوری پێشبخەن دەستوەردان لەدوای دەستوەردانیان دەستپێکرد. لە ساڵی ٢٠٠٣، ٢٠٠٥، ٢٠٠٩، ٢٠١٣ و ٢٠١٥دا بۆ ئەوەی بزووتنەوەکە نەکەوێتە ناو پارادایمی نوێ دەستوەردان کرا. بۆ ئەوەی تەڤگەر بە پێی پارادایمی نوێ خۆی پێشنەکەوێت و بتوانن قڕکردن و لەناوبردن پێش بخەن دەستوەردان کرا. ڕێبەر ئاپۆ دەستی لەمەش هەڵنەگرت. بۆیە ئارمانجی ڕێبەر ئاپۆ ئەوە بوو ئەو گەلەی کە لە هەر هەلومەرجێکدا بۆ ئازادی تێکۆشان دەکات، بەرەو پێشی ببات. لەوەدا ئەنجامی وەرگرتبوو.
بۆیە وتی، "سەردەمی گەلان لە ئێستاوە دەست پێدەکات و سەردەمی حیزبایەتی کۆتایی هاتووە". پەکەکە ڕۆڵی مێژوویی خۆی بەجێهێناوە. ڕێگری لە ئاسمیلەبوون و جینۆسایدی کرد. گەلی کوردی ژیاندەوە و لە خەوی مەرگ ڕایپەڕاند. وایکرد گەلی کورد عاشقی ئازادی و دیموکراسی بێت. ئیتر بەو بۆنەوە ئەرکی پەکەکە تەواو بوو. ئێستا پێویستی بە سەردەمی گەلانە. بەم بۆنەوە پارادایمەکەی گۆڕی، ویستی کۆمەڵگا بەڕێکخستن بکات و کۆمەڵگایەکی بەڕێکخستنی بەرەو پێشکەوتن ببات. ڕێبەر ئاپۆ دەیویست پەرە بە ئیرادەی گەل بدات، بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی ئازادییەکانی بەدەست بهێنێت.
دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانی، چ قاچێکیان لە کوردستان بێت یان لە دەرەوەی کوردستان، ناتۆ و سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداری هەمیشە لە پشت دەوڵەتی تورکەوەن. لە پشت سیاسەت و عەقڵیەتی ئینکاری و لەناوبردن وەستاون. بۆیە دەوڵەتی تورک ویستی بەو شێوەیە ئەنجام بەدەست بهێنێت. بزووتنەوەکە لەناو ببات و جینۆسایدی کورد بە ئەنجام بگەیەنێت. وا تێگەیشت کە ڕێبەر ئاپۆ بە دیل گیراوە و ئەم بزووتنەوەیە گورزێکی بەرکەوتووە. ئەگەر سەربگرێت، بزووتنەوەکە ناتوانێت خۆی لە پارادایمی نوێدا بەڕێوە ببات یان لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشانی پەرەپێبدات. دەتوانێت گورزی گەورەی لێبدات و ئامانجەکەی بەسەر بخات. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، هەموو دەرفەتەکانی خۆی، چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لە ئاستی دەرەوە پەرە پێدا.
وەک دەزانرێت سیاسەت و بەرنامەیەکیان داڕشت. وتیان دەیانخەینە سەر ئەژنۆ. بە واتایەکی تر ئیرادەیان دەشکێنین و لەناویان دەبەین و جینۆسایدی کورد بەئەنجام دەگەیەنین. بەساڵان لەسەر ئەم بنەمایە کاریان کرد و پەرەیان پێدا و بە تایبەتی دوای ١٥ی شوبات بەدواوە. وا بەراوەردیان کردبوو ئەتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. بەڵام هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێنا. هەرچەند دەیانویست پەکەکە لەناوببەن و جینۆسایدی کورد بە ئەنجام بگەیەنن، سیاسەتەکانیان سەری نەگرت. سیاسەتی پاکتاوکاری و قڕکردنیان پووچەڵ مایەوە. لە تورکیا کێشەی زۆر جددی سەریهەڵداوە. هێشتا ئەو کێشانە بەردەوامن. سەرەڕای ئەمەش جەنگی جیهانی سێیەم بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەی سەندووە و بووەتە ناوەندی ئەم شەڕە.
دیارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تورکیا و ئێران لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمدا ڕۆڵیان هەبوو. ڕۆڵی ئەوان لە پەرەپێدانی دەوڵەت نەتەوەدا بوو. لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانییەدا بەریتانیا و فەرەنسی پەیمانی سایکس پیکۆیان بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەپاند. بەمەش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بە خواستی خۆیان داڕشتەوە. سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریش لەسەر ئەم بنەمایە دامەزرا. جەنگی جیهانی سێیەم دیزانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لەناوبرد، کە لە پەیماننامەی سایکس پیکۆدا دەست نیشان کرابوو. نەتەوە دەوڵەت هەڵوەشایەوە. دۆخێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەریهەڵداوە. گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتووتە پێش. لە ئەنجامدا ڕۆڵی ئێران و تورکیا وەک جاران نەماوە. چونکە دەوڵەتی تورکیا لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا دامەزرا. ئیسرائیل لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم. هەروەها جەنگی جیهانی سێیەم هەژموونی ئیسرائیلی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەرە پێداوە. بۆیە ئەو ڕۆڵەی کە پێشتر بە تورکیا درابوو، ئێستا کەوتۆتە دەستی ئیسرائیل و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆل دەگێڕێت.
بۆ ئەمەش تورکیا و ئێران گورزێکی گەورەیان بەرکەوت. چونکە ئەوان بوون کە دەوڵەت نەتەوەیان پەرەپێدا. دەوڵەتە نەتەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵدەوەشانەوە. بۆیە مەترسییەکی گەورە بۆ هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا هاتووتە پێش. کێشەی تورکیاش زۆر پێشکەوتووە. بەو بۆنەوە تورکیا بینی کە مەترسییەکی گەورەی لە پێشدایە. ترس لە هەژموونی ئیسرائیل دەبێتە هۆی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. وا تێگەیشتن کە کورد لەم شەڕەدا قازانجێکی زۆر بەدەست دەهێنێت. بۆئەوەی کورد سەرنەکەوێت و نەبێتە مەترسییەکی گەورەوە لەسەر ئەوان، دووەم بۆ ئەوە بوو خۆیان لەو دۆخە سەختە ڕزگار بکەن و کوردێکیش کە لەگەڵیان هاوکاری بکات نەمابوو. ئەوان دەیانویست هەم پێش لە هەڕەشەی کوردان بگرن و هەم دەیانویست هاوکاری کورد بەدەست بهێنن بۆ دەرچوون لەو دۆخە قورسەی تێدان. لەبەر ئەوە دیتیان هیچ ڕێگایەک بۆ دەربازبوونیان نییە. یان پەیوەندییەکانیان له گەڵ کورد پەرە پێدەدەن و هاوکارییان لێوەردەگرن، یان گورزی گەورەیان بەر دەکەوێت.
