عەبادی: وادەی هەڵبژاردن لە 25ی تشرینی یه‌كه‌م تێناپه‌ڕێت

3 مانگ لەمەوپێش



 

حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نه‌سڕ ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تا ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌م تێناپه‌ڕێت، هاوکات جەختی لەسەر کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان کردەوە.
لەچاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامەوانیدا، حەیدەر عەبادى، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات بەڕێوەبردنی عێراق لە دوای ساڵی 2003 قورس بووە، بەتایبەت لەگەڵ هەڕەشەو تیرۆری ڕێکخراوى قاعیدە.

هەروەها وتیشى: کەمبوونەوەی ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا وایکردووە پارەی گەندەڵکاران کاریگەرییان لەسەر دەرئەنجامەکان هەبێت"، روونیشكرده‌وه‌ كه‌ "بەرواری هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى عێراق لە ٢٥ی تشرینی دووەم تێناپەڕێت.
حەیدەر عەبادى لە درێژەی قسەکانیدا، "کاتی پێویست نییە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان"، جەختی لەسەر پێویستی بەشداریکردنی ره‌وتی سەدری لە پرۆسەی سیاسیدا کردەوە. ناوبراو داواشیکرد سه‌ید موقتەدا سەدر کرد بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بکات.

لە لایەکی دیکەوە، هەر لەو چاوپێکەوتنەدا عەبادی ڕایگەیاند كه‌ "دەبێت وریا بین لە کاردانەوەکانی سزاکانی واشنتۆن بۆ سەر تاران". جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئامادەبوونی ئەمەریکا ئەوەیە کە ڕێگری لە قەوارەی زایۆنیستی کرد کە خاکەکانی عێراق بکاتە ئامانج".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار