هەپەگە: بەرپەرچی ئەو هێرشانە درایەوە کە کرایە سەر سەنگەرەکانمان

5 كاتژمێر لەمەوپێش
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و دەستوەردان و بەپەرچدانەوەکانی هێزەکانی گەریلا لە چوارچێوەی بەرگری ڕەوادا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:
"هێرشەکان بە فڕۆکەی جەنگی؛
١٣ و ١٤ی ئادار گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گۆشین، بەرێزینێ، لۆلان، کەندەکۆلای هەرێمی خواکوڕک ٤ جار، گۆرەپانی یەکمالی هەرێمی گارە جارێک، گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلی هەرێمی مەتینا جارێک؛ بە گشتی ٦ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.
هێرشەکان بە چەکی قورس، تۆپ و تۆپهاوێژ؛
١٣ و ١٤ی ئادار گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی کەندەکۆلا، بەرێزێنێ، شەهید شەریف، لۆلانی هەرێمی خواکوڕک ٣٧ جار، گۆڕەپانەکانی شاخی ڕەشید، کانی سارکێ، زێڤکێ، شاخی زەنگلی هەرێمی گارە ٤٤ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شێلازێ، سەری مەتینا، بێشلێیی هەرێمی مەتینا ١٣٠ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی و شاخی بەهاری هەێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ١٦٦ جار؛ بە گشتی ٣٧٧ جار بە چەکی قورس، تۆپ و تۆپهاوێژ بۆردوومان کران.
بەرپەرچدانەوەی هێزەکان لە دژی هێرشەکان؛
١٣ی ئادار کاتژمێر ٠٩:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لەو کاتەی داگیرکەران بە بێ پچڕان بە چەکی قورس و تۆپهاوێژ سەنگەرەکانمانیان تۆپباران دەکرد، وەڵامی ئەو هێرشانە درانەوە. بە درۆنی کامیکاز گورز لە خێمەیەکی داگیرکەران وەشێندرا.
١٤ی ئادار لە کاتژمێر ١٢:٤٥دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، بە بێ پچڕان سەنگەرەکانمان بە چەکی قورس و تۆپهاوێژەوە تۆپباران دەکرا، هێزەکانی یەژا ستارمان بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی بەرپەرچی داگیرکەرانیان دایەوە."
