ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لازقییه سێ کەسى کوشت و ١٢ کەسى بریندراکرد
.png)
2 هەفتە لەمەوپێش
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لازقییه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕ بووه.
شه‌ممه، 15ـی ئاداری 2025، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی لازقییه كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی سێ كه‌س و برینداربوونی 12 كه‌سی، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕ بوو.
شەممە 15ـی ئاداری 2025، ئاژانسی هەواڵی سووریا "سانا" بڵاوی کردەوە، تەقینەوەیەکی بەهێز لە گەڕەکی رەمل لە باشووری شاری لازقییەی سووریا ڕووی دا و تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سانا، تەقینەوەکە لە فرۆشگایەکی ڕەقەکاڵا لە باڵەخانەیەکی چوار نهۆمیدا ڕوویداوە و بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و نۆی دیکەش برینداربوون.
لای خۆیەوە بەرگریی شارستانی سووریا، لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەڵێت: بەهۆی تەقینەوەکە باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی خاپوور بووە و ژمارەیەک هاووڵاتی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا گیریان خواردووە، تیمەکانی فریاگوزاری لە هەوڵی ڕزگارکردنیان دان.
لەلایەکی دیکەوە، پارێزگای لازقییە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەهۆی تەقینەوەکە تا ئێستا 3 کەس مردوون و 12ـی دیکەش بریندرابوون، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەک هاووڵاتی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا ماون.
