سەرۆکى فەرەنسا سەردانى عێراق دەکات

2 هەفتە لەمەوپێش



 

بڕیارە لە ئایندەیەکى نزیکدا ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا سەردانى عێراق بکات و بۆ ئەم مەبەستەش تیمێكی دووقۆڵی عێراق و فەرەنسا وادەیەك بۆ سەردانەكەی دیاریدەکەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانى عێراق لە بەیاننامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا پێگەیشتوە سەرجەم دۆسیە و بابەتەكانی بەرژەوەندی هاوبەشى هەردوو وڵات تاوتوێ كران.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەشكراوە هەردوولا هاوڕابوون لەكاتی نزیکدا تیمێكی دووقۆڵی وادەیەك بۆ سەردانەكەی ماكرۆن بۆ بەغدا دیاری بكات، و گفتوگۆش لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی سێیەمین كۆنفرانسی هاریكاری و هاوبەشی بەغدا بكەن.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا بۆچوونەكانی نێوان عێراق و فەرەنسا لێك نزیك بوون سەبارەت بە پرۆسەی سیاسی نوێ لە سوریا، كە دەبێت گوزارشت لە فرەچەشن كۆمەڵایەتی بكات.

هاوكات جەخت لەسەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و كاركردن بۆ گەیشتن بە پرۆسەیەكی سیاسی فرەیی و هەمەلایەنە و گرنگی سەقامگیركردنی لوبنان و بەرزكردنەوەی هەوڵەكان بۆ ئاوەدانكردنەوەی غەززە.

بەپێى ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بۆ ئەوەکراوە گرنگە کار لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێكی ئاشتیانە بۆ دۆسیەی ئێران و  پێویستی چارەسەركردنی ناكۆكیەكان لە ڕێگەی دیالۆگەوە كرایەوە.

عێراق پەرۆشە بۆ بەردەوامی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و بەرزكردنەوەی هاوكارییەكان لەسەر ئاستە جیاوازەكان، بەتایبەتی لەبوارەكانی ئابووری و ڕۆشنبیری، ئاماژەی بە ئەو پڕۆژە گرنگانەی كە كۆمپانیا فەرەنسییەكان ئەنجامی دەدەن، و ئەگەری فراوانكردنیان لەژێر ڕۆشنایی سەردانەكەی داهاتووی سەرۆكی فەرەنسا بۆ عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار