عێراق لەمانگی دوودا پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردەی ئەمریکا کردووە

2 هەفتە لەمەوپێش
ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاشکرای کرد، عێراق لە مانگی شوباتی ٢٠٢٥دا نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی بۆ ئەمریکا هەناردە کردووە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئابووری باسی لەوە کردووە کە هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی مانگی شوباتدا لە 6.23 ملیۆن بەرمیل لە مانگی یەکدا بۆ 4.9 ملیۆن بەرمیل لە مانگی شوباتی 2025 دابەزیوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی لە هەفتەی چوارەمی مانگی شوباتدا، عێراق بە تێکڕا 257 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە ڕۆژێکدا هەناردەی ئەمریکا کردووە، لە هەفتەی دووەمدا 228 هەزار بەرمیل، لە هەفتەی سێیەمدا ڕۆژانە 46 هەزار بەرمیل و لە هەفتەی چوارەمدا ڕۆژانە 170 هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردە کردووە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئابووری ئاماژەی بەوەدا کە عێراق لە ماوەی مانگی شوباتدا شەشەم وڵاتی هەناردەکاری نەوتە بۆ ئەمریکا، دوای کەنەدا کە گەورەترین وڵاتی دابینکەری نەوت بووە بۆ ئەمریکا، مەکسیک، سعودیە، بەرازیل و ڤەنزوێلا.
هەروەها عێراق دووەم گەورەترین وڵاتی دابینکەری نەوتی ئەمریکا بوو لە ناوچەی عەرەبی، دوای سعودیە و لیبیا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی مانگانەی نووسینگەی سەرژمێری ئەمریکا، عێراق لە ماوەی مانگی یەکی ساڵی 2025 بە بەهای 442 ملیۆن دۆلار نەوتی بۆ ئەمریکا هەناردە کردووە، کە کۆی گشتی نەوتی هەناردەی ئەمریکا بووە، کە 5.62 ملیۆن بەرمیل بووە.
لە ساڵی ٢٠٢٤دا هەناردەی نەوتی خاو و وەرگیراوەکانی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ٩٥ ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاند.
