سودانى: هەوڵی زۆر دەدەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتى کوردستان

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، دانوستاندن لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکانى نەوتى هەرێمى کوردستان بەردەوامە بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە تەکنیکییەکانى بەردەم هەناردەکردنەوەى نەوت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "محەمەد شیا ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی تورکیا پێشوازی لە وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا، ئەلپەرسلان بەیرەکتەری کرد.

لەو دیدارەدا سودانى ئاماژەی بەوەشکرد، "حکومەت هەوڵی زۆر دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە"، 

هەر بەپێى ڕاگەیەندراوەکە سودانى وتویەتى "دانوستاندنەکان بەردەوامن لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت کە گرێبەستیان لەگەڵ هەرێم هەیە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی تەکنیکی پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن".

بەگوێرەی بەیاننامەکە، سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە "پەرۆشی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی هاریکاری هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان لە کەرتە جیاجیاکاندا، جگە لە هاریکاری لە کەرتی وزە، سەرچاوەکانی کە حکومەت کار بۆ هەمەچەشنکردنی دەکات، لەوانەش زیادکردنی پێدانی کارەبا لە ڕێگەی پێکەوەگرێدانی هاوبەشەوە.

جگە لە جەختکردنەوە لەسەر بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە کەرتی ئاو، بۆ دڵنیابوون لە هاوردەکردنی ئاوی بەردەوام بۆ عێراق.

لای خۆیەوە، بایراکتار "ویستی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری زیاتر لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا دەربڕی، لەوانەش پڕۆژەی پاڵاوگە و پترۆکیمیایی، هەروەها گرنگی هەناردەکردنی نەوت لە بەسرە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە"، ئاماژەی بە "پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و ئەو دەرفەتە بەڵێندەرانەی وەبەرهێنان کرد کە لەخۆی دەگرێت".

لەلایەکى دیکەوە وەزیرانی کارەبای عێراق و تورکیا رێککەوتن لەسەر زیادکردنی بڕی کارەبای عێراق لە ڕێگەی تۆری کارەبای تورکیاوە بۆ 600 مێگاوات.

لە راگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری کارەبای عێراقدا هاتووە، زیاد عەلی فازڵ وەزیری کارەبا پێشوازی لە ئاڵپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا و شاندی یاوەریکردووە لە  بارەگای وەزارەت لە بەغداد .

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، وەزیری کارەبا جەختیکردووەتەوە کە وەزارەتەکەیان سەرجەم ڕێوشوێنە لۆجستی و تەکنیکییەکانی تەواو کردووە بۆ زیادکردنی توانای دابینکردن لە ڕێگەی تۆری کارەبای عێراق و تورکیاوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار