کەشناسى: باران بارین و سەرما دەستپێدەکاتەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



بەگوێرەی پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ کەشوهەواى 48 کاتژمێرى داهاتو، باران بارین و سەرما دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسى و بومەلەرزەزانى سلێمانى پێشبینى دەکات کە لەمڕۆوە پلەکانى گەرما نزم ببێتەوەو لەسبەینێشەوە دابارین بەشێوەی نمە باران لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دوو شەممە17- 03- 2025

کەش / ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت .  
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15  )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با /ئاراستە گۆڕاو دەبێت .

پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە نزیکەی ( 1 – 3 ) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ زیاتر لەناوچە بەرزەکاندا وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە .
مەوداى بینین / 8 – 10  کم  دەبێت. 

سبەی سێ  شەممە 18- 03- 2025

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەور تەواو دەگۆڕێت , لەکاتەکانی ئێوارە دابارین بەشێوەی نمە باران لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات پاشان کاریگەری درێژدەبیتەوە بۆ ناوچە سنووریەکانی باکوورلەگەل کەمیک بەفر بارین وە لەکاتەکانی درەنگانی شەو نمە باران زۆربەی ناوچە کانی هەرێم دەگرێتەوە کەهەندی جار هەورە بروسکەو تاوە بارانیشی لەگەل دەبێت زیاتر لەناوچە شاخاوییەکان.  . 

خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند  ( 5 – 15  )کم/س دەبێت. لەکاتەکانی ئیوارە کەمێک چالاک دەبێت. بۆ سەروی 20 کم/س
ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات دەبێت .

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بەنزیکەی (2-4) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین /  6 – 8  کم  دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان (5-7) کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 27  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22  پلەی سیلیزی 
کەرکوک : 28 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار