وەزارەتى دارایی داهاتى ناوخۆى بۆ مانگى دوو رەوانەى بەغداد کرد

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 48 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی بۆ مانگی دوو رادەستی بەغداد كرد.

وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ، کە بڕەکەی ( ٤٨،٧٢٢،٢٣٩،٠٠٠) چل و هەشت ملیارو حەوت سەدو بیست و دوو ملیۆن و دوو سەدو سی و نۆ هەزار دینارە.

وەزارەتەکە ئەمڕۆ دووشەممە راشیگەیاند، پارەکە بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

مانگی رابردووش وەزارەتی دارایی هەرێم زیاتر لە ٥٠ ملیاری خستە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی عێراق، کە لەو بارەوە سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق لەو بارەوە دەڵێت،: بەغداد بۆ مانگی یەک بە ٥١ ملیار رازی نەدەبوو هەرێم بۆ مانگی دوو ٤٨ ملیاری ناردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار