سەرۆکایەتیی سووریا لیژنەی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ هەسەدە پێکهێنا

2 ڕۆژ لەمەوپێش
سەرۆكایەتیی سووریا لیژنەیەكی پێنج كەسی بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع پێكهێنا و لیژنەكە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كۆدەبێتەوە.
بڕیارە لیژنەكە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆدەبێتەوە.
لیژنەکە لەلایەن حوسێن سەلامە پارێزگاری پێشووی دێرەزور سەرۆکایەتی دەکرێت
بەگوێرەی زانیارییەكان لیژنەكە سەرپەرشتی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنە دەكات كە لە نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع واژۆكرا، دوای كۆبوونەوەكە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی لیژنەی تایبەتمەند بۆ بابەتە ئابووریی و سیاسی و سەربازییەكان پێكدەهێنرێت".
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاندووه، شه‌رع و عه‌بدی ڕێككه‌وتوون هه‌سه‌ده بخرێته ناو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانی سووریا. هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتوون سه‌رجه‌م دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌وانه‌ش ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز به دیمه‌شقه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شه‌رع و عه‌بدی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی سووریا كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به پێی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت مافی هه‌موو سوورییه‌كان پارێزراو بێت له نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی و كارامه‌یی و دوور له هه‌ر پاشخانێكی ئایینی و نه‌ژادی.
له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نه له ده‌وڵه‌تی سووریا و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش مافی هاووڵاتیبوون و سه‌رجه‌م مافه ده‌ستوورییه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
