دەمیرتاش: پێویستە پەکەکە بە زووترین کات کۆنگرەی خۆی ببەستێت

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

پەرلەمانتارێکی جەهەپە رایگەیاند، سەڵاحەدین دەمیرتاش پێیڕاگەیاندووە ئاشتیی گرنگترین رۆژەڤی تورکیایە و پێویستە هەموو لایەک بە بەرپرسیارێتییەوە رۆڵی خۆیان بگێڕن، داواشی کردووە، پەکەکە بە زووترین کات کۆنگرەی خۆی ببەستێت.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەزگین تانریقوڵو، پەرلەمانتاری جەهەپە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاسەرۆکی پێشووتری هەدەپەی لە گرتوخانەى ئەدرنە کرد و لە گرتەیەکی ڤیدۆییدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، لە چاوپێکەوتنەکەمدا لەگەڵ بەڕێز دەمیرتاش هیوای خواستووە ئاشتەوایی سەربکەوێت و هەموو لایەکیش پشتیوانی لە پڕۆسەکە بکەن.

لە درێژەى گوتەکانیدا ئەو پەڕلەمانتارە گوتیشی: دەمیرتاش رایگەیاندووە بەستنى کۆنگرە بۆ چەکدانان رێگە بۆ ئاشتی و دیموکراسی تورکیا دەکاتەوە و پێویستە لەم پڕۆسەیەشدا تەواوی گەلانی تورکیا پشتیوان بن و دەشبێت تەواوی پارتە سیاسییەکان لە پەڕلەمانی تورکیا پشتیوانی لە پڕۆسەکە بکەن.

لەو دیدارەدا دەمیرتاش ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت پەکەکە بە زووترین کات بڕیاری بەستنى کۆنگرە بدات. لەم پڕۆسەیەدا دەشبێت سەرۆککۆمار، حکومەت، پەرلەمان و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان هەنگاوی کرداری بنێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار