موراد قەرەیلان: نەورۆزى ٢٠٢٥ دەبێت ببێتە نەورۆزى ئازادى ڕێبەر ئاپۆ
.png)
دوێنێ
مـ.ــوراد قـ.ـەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، داوادەکات گەلى کورد لەهەرچوارپارچەکەى کوردستان و وڵاتانى ئەوروپا بەفراوانى بەشدارى ئاهەنگەکانى نەورۆز بکەن، بەتایبەتى ئاهەنگى نەورۆزى شارى ئامەد.
هەروەها جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە دروشمى سەرەکى ئاهەنگى نەورۆزى ئەمساڵ، نەورۆزى ئازادى ڕێبەر ئاپۆ بێت و ببێتە نەورۆزى چارەسەرى گەلێکى کورد.
لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵى ستێرک تیڤی، موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، یەوە باس لە دواین گۆڕانکارییەکان و پرسی ئاشتی و دانانی چەک دەکات.
لەبەشێکى ئەو چاوپێکەوتنەکە بەگرنگیەوە باسى نەورۆز دەکات، دەڵێت نەورۆز وەک ڕۆژێکى پیرۆز پێشوازى لێدەکەین، دەستپێکى نەورۆز لەڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم، لەدایکانى شەهید لە هەر چوارپارچەى کوردستان پیرۆزدەکەم، هەروەها جەژنى ڕەمەزان هەیە ئەوەش پیرۆزدەکەم لەتەواوى موسڵمانان و گەلى ئێمە.
ئەو وتیشى: نەورۆزى ٢٠٢٥ وەک نەورۆزى ئازادى ڕێبەر ئاپۆ دادەنێین، ببێتە نەورۆزى چارەسەرى گەلێکى کورد، داوادەکەن هەوڵبدەن بەهەموو هەوڵ و هێزو تواناى خۆتانەوە ئامادەببن.
موراد قەرەیلان بەپێویستى دەزانێت هەموو تاکێکى گەلى کوردو هەرکەس بەشداربێت لە نەورۆز، هەم لەکوردستان و هەم لە وڵاتانى ئەوروپا، ئەو وتى: نەورۆزى ئەمساڵ تایبەتمەندى خۆى هەیە، نەورۆز بکەنە جێگەیەک بۆ بانگەوازى ئازادى سەرۆک ئاپۆو پرسى چارەسەرى کورد.
