فواد حسێن: ئەمریکا داوای نەکردووە پەیوەندی لەگەڵ ئێران بپچڕێنین

22 كاتژمێر لەمەوپێش



 

فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە دوای رووداوەکانی 7ی ئۆکتۆبەرەوە ئامانجی سەرەکی سیاسیەت و هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان ئەوەبووە عێراق لە ئاگری شەڕ دوربخەنەوە و لەوەشدا سەرکەوتووبوون.

فواد حسێن قسەى بۆ میدیای فەرمی حکومەتی عێراق کردووە و دەڵێت، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بەردەوامە و پێویستیان بەکارکردنە لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا،  داوایانکردوە لەمساڵدا خولێکی دیکەی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا بەڕێوەبچێت، ئەمریکاش داوای لە عێراق نەکردوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران ببچڕێنێت.

وەزیری دەرەوەی عێراق دەشڵێت، “لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق پەیاممان پێگەیشتووە، کە ئاماژە بوون بۆ دەستپێکردنی زنجیرەیەک هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق، بەڵام لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی دیکە سەرکەوتووبووین لەدورخستنەوەی عێراق لە هێرشەکان.”

دەشڵێت، دوای روخانی رژێمی سوریا داعش چەک و تەقەمەنی زۆری دەستکەوتوە و مەترسی لەسەر عێراق و سوریا دروستدەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار