هاوسەرۆکی دەم پارتی: پێوستە دەستبەجێ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو ئازاد بکرێت

2 هەفتە لەمەوپێش
هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایدەگەیەنێت، دەستبەسەرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکۆنە دەکەین و داوا دەکەین دەستبەجێ ئازاد بکرێت، ئەوەى ڕویداوە بێهیواکردنى خەڵکى تورکیایە لەئاشتى و دیموکراسى.
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی گەورەشاری ئیستانبوڵ و کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ هەڵبژاردنی خولی داهاتووی سەۆکایەتى تورکیا بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە دەستبەسەرکرا، ئەوەش دواى رۆژێک لە هەڵوەشاندنەوەى بڕوانامەکەى لەلایەن زانکۆى ئیستەنبوڵەوە.
هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایانگەیاند، دەستبەسەرکردنی ئەکرم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ ئیدانە دەکەین و پێویستە دەستبەجێ ئازاد بکرێت.
تولای حاتیمئۆغڵولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە پۆستەکەیدا رایگەیاندووە، دەستبەسەرکردنى سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ کە گەورەترین پارێزگای ئەم وڵاتەیە، رووداوێکی شەرمەزارییە کە سەدان ساڵ لەبیرناکرێت.
هاوکات ئەوەشدەخاتەڕوو دەستبەسەرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو تۆڵەسەندنەوەیە لە شکستی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان.
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راشیگەیاند، ئۆپراسیۆنی دەستبەسەراگرتنى سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ هێرشێکی روونە بۆ سەر دیموکراسی و ئیرادەی گەل.
بەکرهان دەشڵێت، ئێمە وەک دەم پارتی، بەردەوام دەبین لە دژی هەموو جۆرە فشارێک لەسەر سیاسەتی دیموکراسیی و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو و هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە دەستبەسەرکراون.
