ئەنجومەنی وەزیران لەسەر کێشەى فەرمانبەرانى گرێبەست و دوو بابەتى تر کۆدەبێتەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



 

بڕیارە ئەمرۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بكات و سێ بڕگە تاووتوێ دەكات.

بەپێى ڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانى لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆ چوارشەممەى ئەنجومەنى وەزیران باس لە سێ تەوەر دەکرێت.

لە بڕگەی یەكەمدا، پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ درێژكردنەوەی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە داشكاندنی ڕێژەی (20%)ی سەرپێچیی هاتوچۆ بۆ ماوەی 6 مانگی دیكە (لە 2025/1/1 تا 2025/6/30) تاووتوێ دەكرێ.

لە بڕگەی دووەمدا یەكلاییكردنەوەی كێشەی دامەزراوان لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم بە هەمیشەیی و گرێبەست، كە لە ڕێكەوتی 2024/7/1 ـەوە مووچەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهۆی جێگیرنەبوونی میلاكی مانگی تەمووز لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە بۆ نەبەستراوە، تاووتوێ دەكرێ.

لە بڕگەی سێیەمدا بابەتی دەرچوانی ساڵی 2024 ی كۆلێژی پزیشكیی گشتیی زانكۆ حكومییەكان بە گوێرەی پێشنیارە هاتووەكان لە نووسراوی وەزارەتی تەندروستی بە ژمارە (30689) لە 2025/12/5 تاووتوێ دەكرێ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار