کەشناسیی هەرێم: ئەگەری باران و هەورە تریشقە هەیە

2 هەفتە لەمەوپێش



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێشبینی باران و هەورەتریشقە دەکرێت.

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەدا، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ چوار شەممە، 19-3-2025، ئاسمان هەور و نیمچە هەور بێت، هەروەها لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان، ئەگەری باران و هەورە تریشقە هەیە، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارینی مامناوەند و لێزمە باران دەبێت. هەروەها پلەکانی گەرما بەگشتی 1 تا 3 پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبێتەوە. 

ڕاشیگەیاند، پیشبینی دەکرێت کەشی سبەینێ پێنجشەمە، 20-3-2025، ئاسمان هەوری تەواو و نیمچە هەور بێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی پچر پچر لەسەر ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و بەشێک لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان، هەروەها لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارینی مامناوەند دەبێت. پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 3 تا 5 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر :22 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی

دهۆک : 21 پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 26 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی

سۆران : 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان :26 پلەی سیلیزی
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار