هاوسەرۆکی دەم پارتی: هەنگاو بنێن بۆ بانگەوازەکەى ئـ.ـۆجەلان

2 هەفتە لەمەوپێش



 

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان -دەم پارتی-  لە میانی ئاهەنگی نەورۆزی سێرت داوای لە حکومەت کرد "جدی بێت" و ڕایگەیاند، دەبێت تورکیا هەنگاوبنێت لە وەڵامی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالاندا.
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی -دەم پارتی- لەکاتى بەشداریکردنى ئاهەنگى نەورۆز پەیامێمى خوێندەوە، ڕایگەیاند نەورۆزی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ قۆناغێکی مێژوویی و بانگەوازەکەی ئۆجالان بۆ 'ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک' لە نەورۆزی ٢٠٢٥ جێپەنجەی خۆی بەجێهێشت. 

ئەو وتیشى: ئێمە هەرگیز ئەوەندە لە ئاشتی و ئازادی نزیک نەبووینەوە، بەڕێز ئۆجالان داوای کرد کۆتایی بە سیاسەتەکانی نکۆڵی و ڕەتکردنەوە بهێنرێت و گەلی کورد بە زمان و کولتووری خۆی بژی،
هاوسەرۆکی -دەم پارتی- ئاماژەى بۆ ئەوەکرد ئەگەر ئێمە مەرجەکانی ئەم بانگەوازە جێبەجێ بکەین و بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ بکەین، پێکەوە دەرگا بەڕووی تورکیایەکی دوور لە شەڕ و ئازاردا دەکەینەوە. هەندێ کەسی نەزان دەڵێن کورد شکستی هێنا، هەر بۆیە ئەم بانگەوازە کرا.

تونجەر باکرهان ڕوى لەدەسەڵاتدارانى تورکیا کرد، وتى: بانگەوازی من بۆ پارتی دەسەڵاتدارە؛ ئەگەر دڵسۆزیت، ئایا ڕازیت بە بنیاتنانی ئایندەی دیموکراسی تورکیا و جێبەجێکردنی مەرجەکانی بانگەوازەکە؟ ئەگەر لەگەڵ ئەمەدایت، ئەوا هەنگاوى کردارى بنێنـ ئەو ئەمیندارەی کە بۆ سێرت داتمەزراندووە، بکیشێنەوە. بۆ ئەوەی باوەڕمان بەوە هەبێت کە دڵسۆزیت. ڕێز لە ئیرادەی خەڵکی سیرت دەگرن.
ئەو وتیشى "ئێمە ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، هەموو ڕۆژێک، کاردەکەین بۆ ئەوەی بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان بێتە دی."

نەورۆز لە سێرت بە بەشداری هەزاران کەس بەڕێوەچوو، ئەو هاووڵاتیانەی بە جلوبەرگی کوردی بەشداریان کرد، ئاڵای سەوز و سوور و زەردیان هەڵگرتبوو. هاوڵاتییان بۆ ماوەیەکی زۆر لە گۆڕەپانەکەدا سەمایان دەکرد. ئاهەنگەکە بە خولەکێک بێدەنگی دەستی پێکرد. پاشان جەماوەرەکە بە کۆی دەنگ دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"یان وتەوە. سیاسەتمەداران و بەرپرسانی هەڵبژێردراو سڵاویان لە جەماوەرەکە کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار