شاندێکى مەسەدە لە دیمەشق لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا کۆبووەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



 

لەسەر بانگێشتى باڵیۆزخانەى ئەڵمانیا لە دیمەشق، شاندێکى ئەنجوومەنى سووریاى دیموکرات(مەسەدە)بە سەرۆکایەتى لەیلا قارەمان، هاوسەرۆکى مەسەدە، لەگەڵ ئانالینا بێربوک وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى کێشەى کورد لەژیر رۆشنایی رێککەوتنى مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع کراوە.

مەسەدە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، جگە لە لەیلا قارەمان، عەلى رەحمون، جێگرى هاوسەرۆک و ژمارەیەک کەسایەتیى کورد لە شاندەکە بەشداربوون، گفتوگۆ دەربارەى قۆناغى راگوزەر لە سووریا و گفتوگۆى نێوان لایەنە کوردییەکان و دۆسیەى کورد لەو وڵاتە کراوە.

مەسەدە دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا نیگەرانیى خۆیان دەربڕیوە لە شێوازى دیارییکردنى سەرۆک، کە هیچ بەشدارییەک بە سوورییەکان نەکراوە و پشت بەو گوتەیە بەستراوە کە دەڵێت(کێ ئازادیکرد، ئەوەبڕیار دەدات)

لە راگەیەندراوى کۆبوونەوەکەدا هاتووە، شاندى مەسەدە رایگەیاندووە، راگەیەندراوە دەستوورییەکە کە ئیدارەى نوێ پەسەندیکردووە، درێژەدانە بەهەمان سیاسەتى پێشوو، بەهێزکردنەوەى حکومەتى ناوەند و پێدانى دەسەڵاتێکى فراوان بەو حکومەتە و رێگرى لە کارى سیاسى دەکات.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، مەسەدە ئەگەرچى نیگەرانبووە لەو کردەوانەى ئیدارەى نوێ، هاوکات پشتیوانیى خۆى بۆ رێککەوتنى نێوان مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆکى سووریا بۆ قۆناغى راگوزەر دەربڕیوە.

لایخۆشیەوە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئانالینا بێربوک، بە بۆنەی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە گەلی کورد کرد و جەخت لە پێویستیی بەردەوامیی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ یەکپارچەیی سووریا و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و فرەیی و دادپەروەریی کرایەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار