بەسێ هۆزات: ڕێبەر ئاپۆ لە کۆنگرەدا نەبێت گەریلا دەست لە چەک هەڵناگرێت

3 ڕۆژ لەمەوپێش



 

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، ئەوەدووپاتدەکاتەوە هەتاوەکو ڕێبەر ئاپۆ ڕاستەوخۆ نەکەوێتە ناو پەکەکەوە ناتوانێت کۆنگرە کۆبکاتەوە، ناتوانێت بڕیار بدات، ناتوانێت خۆی هەڵوەشێنێتەوە، گەریلا ناتوانێت دەست لە چەک هەڵگرێت. ئەمەش ڕوونە.

لەمیانى بەشداری بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەر تیڤیدا، بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە هەڵسەنگاندی بۆ پێشهات و ڕووداوەکانی دوای بانگەوازییە مێژوویەکی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ کرد.

ئەو لەبەشێکى قسەکانیدا ئەوەى خستەڕوو، ڕۆژنامەوان، سیاسەتمەدار، ئەکادیمیستەکان، نووسەر، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، شاندە جیاوازەکان، یاساناسەکان؛ هەموو ئەو دەوروبەرە جیاوازانەی کە دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ ببینن، دەبوو توانای بینینیان هەبێت.  

هەروەها ئەوەشى وت: دەبوو هەر کەسێک کە دەیەوێت بتوانێت بچێتە لای ڕێبەر ئاپۆ و چاوپێکەوتن بکات. دەبوو ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت پەیوەندی لەگەڵ هەر کەسێک کە دەیەوێت دابنێت. دەبوو سیستەمی ئیمراڵی بە تەواوی بگۆڕدرایە. دەبوو ئەم سیستەمە، سیستەمی ئیمراڵی، سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە بە تەواوی لا ببرێت. دەبوو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجی بکرێت.

بەرپرسەکەى کەجەکە ئەوەشى خستەڕوو مەبەستمان لە هەلومەرجی تێکۆشان و ژیانی ئازاد ئەمەیە. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. دەبوو ڕێبەر ئاپۆ ڕێکخستنەکەی لە ناویدا هەموو ئەوانەی دەیانەوێت بیبینن دەبوو لە پەیوەندیدا بوایە. ئەمە دەبوو جێبەجی بکرێت. ئەمە جێبەجی کرا؟ جێبەجێ نەکرا. گۆشەگیری بەردەوامە. ٢٤ ڕۆژ لە ٢٧ی شوبات تێپەڕیوە. هێشتا گۆڕانکاری نییە. پەیوەندی زۆر نییە، زانیاریش نییە، زانیاریمان نییە.

بەسێ هۆزات دەشڵێت: ئەمە چۆن دەبێت؟ بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەندراوێکی بڵاوکردەوە. هەتاوەکو ڕێبەر ئاپۆ نەبێت، هەتاوەکو ڕێبەر ئاپۆ ڕاستەوخۆ نەکەوێتە ناو پەکەکەوە ناتوانێت کۆنگرە کۆبکاتەوە، ناتوانێت بڕیار بدات، ناتوانێت خۆی هەڵوەشێنێتەوە، گەریلا ناتوانێت دەست لە چەک هەڵگرێت. ئەمە ڕوونە. هیچ لایەنێکی ئەمە بێ گفتوگۆکردن نییە. تەنها ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت ئەم پرۆسەیە بەڕێوەبات.

هەڤاڵان گوتیان. بێگومان بەمجۆرەیە. بەڕێوەبەری پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ ئەم پرۆسەیە بەڕێوەدەبات. پرۆسەی گۆڕانکاری دیموکراتیک و سەرلەنوێ بونیاتنانەوە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە ئافرێنراوە و بەڕێوەدەبرێت. جگە لە ئەو، کەس ناتوانێت ئەم ئیرادە، هێز دەستپێشخەریی نیشان بدات. ئەمە ڕوونە. 

هەتاوەکو لەم بابەتەدا هەنگاوێک نەنرێت ئەم کۆنگرەیە ناتوانێت کۆبێتەوە، ناتوانێت بڕیارێکی لەو شێوەیە وەربگرێت. تاکەکەس دەتوانێت ئەمە بکات ڕێبەر ئاپۆیە. دامەزرێنەری پەکەکەیە. ئەوەی کۆتایی بەم پرۆسەیە بهێنێت، کۆتایی بە تێکۆشانی چەکدار بێنێت، ڕێبەر ئەپۆ خۆیەتی. ئەمە ڕوونە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار