كۆمیسیۆن: ڕێگەنادرێت هیچ كەس تۆماری دەنگدانی خۆی بۆ كەركوك بگوازێتەوە

5 ڕۆژ لەمەوپێش
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست به نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كرێت.
هەورەها داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه تۆماره‌كه‌یان نوێ نییه سه‌ردانی لقه‌كانی كۆمسیۆن بكه‌ن له پارێزگاكان، ده‌شڵێت، "هاوڵاتیان له نێو پارێزگا ده‌توانرێت ناوخۆیان بگۆڕن، به‌ڵام له كه‌ركوك، ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین ناتوانرێت ناوه‌كانیان بگۆڕن".
جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "دوێنێ پڕۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له 179 ناوه‌ند ده‌ستیپێكرد تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنی داهاتو به‌پێی تۆماری ده‌نگده‌رانی نوێ به‌ڕێوه‌بچێت.
ئەو وتیشى: ئه‌مه قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه كه قۆناغێكی گرنگه، ئه‌وانه‌ی پێشتر ناویان تۆمارنه‌كراوه مافی خۆیانه سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌ی ده‌نگدان له ماڵی خۆیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری و داتای بایۆمه‌تریان نوێ بكه‌نه‌وه، كه یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زیاتر له 29 ملیۆن ده‌نگده‌ر هه‌ن كه ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وانه‌ی كه له دایكبوی ساڵی 2007ن ده‌توانن سه‌ردانی نزیكترین بنكه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن تا كاتی بایۆمه‌تر وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی له دایكبوی 2007ن ده‌بێت كارتی نیشتیمانیان هه‌بێت و به‌بێ ئه‌و كارته ناتوانن ناوی خۆیان بنوسن.
له‌باره‌ی گۆڕینی ناو له پارێزگایه‌ك بۆ پارێزگایه‌كی دیكه، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان وتی، "له نێو پارێزگا ده‌توانرێت ناوخۆیان بگۆڕن، به‌ڵام له كه‌ركوك، ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین ناتوانرێت ناوه‌كانیان بگۆڕن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هه‌ر ده‌نگده‌رێكی دیكه كه كارتی كۆبۆنی هه‌یه پێشت 9ی 12ی 2003 ده‌توانێت شوێنی ده‌نگدانی خۆی بگۆڕێت و له‌دوای ئه‌وه مافی نییه، گۆڕانكاری له نێو پارێزگایه‌ك ئه‌گه‌ر كه‌سێك كارتی كۆبۆنی نه‌بو بۆ 2020 -2021 ئه‌وا ده‌توانێت له نێو پارێزگا شوێنی ده‌نگدانه‌كه‌ی بگۆڕێت، هه‌ر كه‌سێك ئه‌وه‌شی هه‌بێت ده‌توانێت له بری كارته‌كانی دیكه به‌كاریبهێنێت.
