شێخ لاهور یەکەم سەرکردەبوو جۆرێک لەقەلەقى هەبوو لەسەر پرۆسەى ئاشتى
.png)
5 ڕۆژ لەمەوپێش
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سلێمانی شاندێکی بەرەی گەل لەگەڵ شاندی دەم پارتی و دەبەپە کۆبووەوە.
وتەبێژى بەرەى گەل ئاماژەى بۆ ئەوەکرد لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسی و دوایین پێشهات و ئاڵنگارییەكان و پرسی ئاشتی و چارەسەری دیموكراسی کراوە.
لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا لەدواى کۆبونەوەکە بەختیار شاوەیس وتەبێژى بەرەى گەل بەڕۆژنامەنوسانى وت: ئەگەر لەبیرتانبێت کاک شێخ لاهور یەکەم سەرکردەى باشورى کوردستان بوو کە نەیشاردەوە جۆرێک جۆرێک لەقەلەقى هەبوو بەرانبەر بەلایەنى بەرانبەر.
هەروەها وتیشى: بەو دەستپێشخەریەى کە کرابوو ترسێکى هەبوو کە وەکو پێویست ئاک پارتى و ئەوانە نەیەنەپێشەوە تەئکیدمان لەوەکردەوە کە عیبرەت لەجێبەجێکردنیدایە.
وتەبێژەکەى بەرەى گەل ئەوەى خستەڕوو ئامانجى سەردانە بۆ ئەوەیە ئەمان کەهاتوون داواى پشتیوانى دەکەن، ئێمە بەعەمەلى پشتیوانیان لەهەمووڕویەکەوە، پێویستە بەهەموولایەکەوە یەکدەنگ و یەک هەڵوێستبین.
بەختیار شاوەیس وتیشى: ئەوان وێنەیەى گشتى پرۆسەکە دەدەن بەلایەنە سیاسیەکانى ئێرە کە چى کراوە لەدواى پەیامەکە، تەئکید لەوەدەکەنەوە کە گەیشتون بەچى قۆناغێک و هەنگاوى داهاتوشیان چى دەبێت، هاوکات داواى پشتیوانى هێزو لایەنە سیاسیەکانى ئێرەش دەکەن.
وتەبێژى بەرەى گەل جەختى لەسەر ئەوەکردەوە پشتگیری تەواومان بۆ پرۆسەی ئاشتی و زەمینەسازی بۆ ئازادبوونی هەموو زیندانیکراوانی سیاسی بەتایبەت (ئۆجالان)و کارکردن بۆ بەشداری تەواوی دیموکراتی هەمووان لە داهاتوو کرد.
