فەرماندەیەکی پاسداران لەسەر سنووری کوردستانەوە هەڕەشە دەکات

4 ڕۆژ لەمەوپێش



 

فەرماندەی هێزی زەومینیی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، هەر دەستدرێژییەک بکرێتە سەر سنوورەکانیان، وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیان بۆی دەبێت.
 
ڕۆژى چوارشەممە، 26ـی ئاداری 2025، محەممەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاسدارانی ئێران سەردانی سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد و رایگەیاند: "هەموو سنوورەکانی وڵات بە تایبەت باکوور و رۆژئاوای وڵات لەژێر چاودێرییەکی چڕدان و هەر هەنگاوێک بە مەبەستی نائارامکردنی ئێران و ناوچەکانی دەوروبەری وڵات هەبێت، رووبەڕووی وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی هێزە چەکدارەکان دەبێتەوە".
 
محەممەد پاکپوور گوتی: "ئەو هێزە چەکدارانەی لە سنوورەکانی وڵات جێگیرکراون، وریا و بە توانان و ئامادەیی تەواویان هەیە و رێگە نادەن بچووکترین زیان بە ئاو و خاکی وڵات بگات."
 
ئەو سەردانەی محەممەد پاکپوور لە کاتێکدایە، دوێنی چوارشەممە سەرۆکی رێکخراوی دادوەریی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند: "بە بڕیاری عەلی خامنەیی، دیوار لەسەر سنوورەکانی ئەو وڵاتە دروست دەکرێت".
 
دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، ئێران چەند جارێک مانۆڕی سەربازی کردووە، بەرپرسانی وڵاتەکە بەردەوام باس لەوە دەکەن لە ئامادەیی تەواودان بۆ هەر شتێک کە رووبدات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار