شەرع حکومەتێکی یەکڕەنگ پێکدەهێنێت کورد و پێکهاتەکانى تێدا نییە

3 ڕۆژ لەمەوپێش



 

حکومەتی نوێی سوریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع، یەک رەنگ دەبێت، پێکهاتەکانی وەک کورد، دروز و عەلەوی تێدا بەشدار نابن وەک لایەنی سیاسی، بەڵکو مەرجی ئەوەی ئەو کەسانە هاوسۆزی تەحریر شام بن.

بەپێی سەرچاوەکان، حکومەتی نوێی سوریا، یەک رەنگ دەبێت، جیهادییەکانی نزیک لە ئەبو محەمەدی جۆلانی رۆڵی کاریگەریان دەبێت لە پێکهاتەی حکومەتەکەدا، کە پێکدێت لە 22 وەزارەت و بڕیارە سبەینێ شەممە 29ـی ئازار رابگەیەنرێت.

بەپێی دەستوری نوێی سوریا، حکومەتەکە سەرۆک وەزیرانی تێدا نییە، سیستمی حوکمڕانی سوریا سەرۆکایەتی دەبێت، بەڵکو سکرتێری گشتی سەرۆک وەزیرانی تێدایە.

سەبارەت بە رۆڵی پێکهاتەکان لە حکومەتی نوێی سوریا، بەپێی زانیارییە، وەزیرەکانی حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع لە روی نەتەوەو مەزهەبەوە ژمارەیەک عەرەب، کورد، مەسیحی، سوننە، عەلەوی و دروزی لە خۆدەگرێت وەک کەسایەتی سەر بە تەحریر شام و نزیک لە ئەحمەد شەرع، نەک نوێنەرایەتی پێکهاتە و لایەنە سیاسییە کاریگەرەکان، بازرگان و دەرچوانی زانکۆکانی رۆژائاواش لە خۆدەگرێت، تەنانەت یەک وەزیری رژێمی بەشار ئەسەد-یش تێدا دەبێت.

سەبارەت بە رۆڵی ژنانیش، بەپێی سەرچاوەکان، یەک وەزیری ژن لە خۆدەگرێت.

وەزارەتەکانی بەرگری، دەرەوە، داد و ناوخۆ بۆ لایەنی تەحریر شام دەبن. پێشبینی دەکرێت موحەمەد بەشیر، سەرۆک وەزیرانی ئێستا رۆڵی دیکەی وەزاری پێبدرێت.

حکومەتەکەی شەرع بلۆکی سیاسی (حزبی سیاسی) تێدا نابێت، ئەو کەسانەشی دەبنە وەزیر دەبێت هاوسۆزی تەحریر شام بن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار