کەجەکە؛ سەڕەڕای ئاگربەست تورکیا سەدان جار بۆردومانی گەریلای کردووە

3 ڕۆژ لەمەوپێش
کەجەکە رایگەیاند، پەیامێکی مێژوویی بڵاوکراوەتەوە و هیودارن کۆتایی بە نکۆڵیکردنی کوردان بێت و برایەتی گەلان بەهێزتر و بەرفراوانتر بێت.
کۆمیتەی گەلان و باوەڕمەندییەکانی کۆماجڤاکێن کوردستان کەجەکە بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بانگەواز لە گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان دەکەن، ئەم جەژنە بکەنە ئامرازی بەهێزکردنی یەكێتی و هاوکاریکردنی یەکتریی، پەیامێکی مێژووی دراوە وەک هەموو کەسێک ئەم پرۆسە مێژووییە ئەرک و بەرپرسیارێتی دەخاتە سەرشانی زانایانی ئاینی و رێبەرانی باوەڕدارەکان.
دەشڵێت، وێڕای راگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام تورکیا هەموو رۆژێک بەسەدان جار لە زەمینەوە بە تۆپ و تانک لە ئاسمانەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی گۆڕەپانی گەریلاکان بۆردومان دەکەن.
تەواوی ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیە:
"جیهانی ئیسلامی بە تەواوکردنی ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزان لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە ئامادەکارییدایە بۆئەوەیی جەژنی ڕەمەزان پیرۆز بکات. وەک تەڤگەر سەرەتا جەژنی ڕەمەزان لە جیهانی ئیسلامی پیرۆز دەکەین و هیواخوازین ئەم جەژنی ڕەمەزانە بۆ هێنانەئارای دادپەروەری، یەکسانی و ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهانی ئیسلامی، بۆ ئاشتی و یەکسانی لە نێوان گەلان و باوەردارییەکاندا ببێتە سەروەر و ببێتە ئامرازێک بۆ پەرەدان بە ژیانی دیموکراتیکی. هیواخوازین ئاشتی، ئازادی، یەکێتی، یەکگرتوویی، یەکسانی، خوشک-برایەتی و بەرەکەت بهێنێ بۆ هەموو گەلانی موسڵمان کە ڕۆژەووەکانیان بە نیازی باش، نزای باش و کاری باشەوە تەواو دەکەن.
وەک کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەژن لە نێو شەڕێکی سەخت، گرژی و تێکۆشانی کۆمەڵایەتییدا تێپەڕ دەکەین. کۆمەڵگە موسڵمانەکان کە لە جوگرافیایی جیاوازدا دەژین، ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری، سیاسەتەکانی کۆڵۆنیالی-زۆرداری و کێشە سیاسییەکان بوونەتەوە. لە چەندین دەڤەری ڕۆژهەڵاتی ناوین، وە بە تایبەت لە غەززە، سووریا، ڕۆژئاوا، باشوور و هەرێمەکانی گەریلا، جڤاتی موسڵمانان مانگی ڕەمەزان بە تێکۆشان لە دژی هێرشی قڕکاری، فشار، زۆرداری، برسێتی و قەیرانەوە تێپەڕ دەکەن. هێرشەکان لە مانگی ڕەمەزاندا لەسەر غەززە درێژەی هەیە. گەلی عەلەوی لە مانگی ڕەمەزاندا لە سووریا قڕکران. لە ڕۆژئاوا پەرستنەکانی ڕۆژوو بە بەرخۆدانی گەلی شکۆدار لە دژی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی سەر بەنداوی تشرین بەسەربرا. وێرای ڕاگەیاندنی ئاگربەستیش هەموو ڕۆژێک بە سەدان جار لە زەمینەوە بە تۆپ و تانک، لە ئاسمانەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی گۆڕەپانەکانی گەریلا بۆردوومان کران. بەم بۆنەوەیەوە دەمانەوێت ئەوە بیربهێنیەوە بەرخۆدانی موسڵمانان لە دژی هێرشەکان وێڕایی ڕۆژووی ڕەمەزانی پیرۆز، هێندەی پەرستشەکانیان پیرۆزە. جەژنی ڕەمەزان لە هەموو موسڵمانان پیرۆز دەکەین کە لە هەموو جێگەیەک لە بەرخۆداندان. بانگەوازی لە هەموو موسڵمانان دەکەین کە لە ئاینداری حەقیقەت، دادپەروەری، ئاشتی، باشی و ڕاستییدان لە قۆناغەکانی داهاتوودا هاوکاری تێکۆشانی دیموکراسی بکەن کە بە پێشەنگایەتی گەلی کورد لە ئارادایە.
کوردستانیانی وڵاتپارێزی هێژا؛
لەم پرۆسەیەدا کە گەواهیدەری پرۆسەیەکی نوێین و ناوەندکەی کورد و کوردستانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێکەوە پێشوازی لە جەژنی ڕەمەزان دەکەین. کوردانی موسڵمان زۆرینەیی ڕۆژەکانیان کە ڕۆژوویان تێدا گرتووە بە چالاکی دیموکراتیکی و تێکۆشان لە گۆڕەپانەکاندا تێپەڕ دەکەن. تێکۆشانی مەزنی گەلی کورد کە بە ٨ی ئادارەوە دەستیپێکرد و لە نەورۆزدا گەیشتە ترۆپک، پەیامێکی مێژوویان دا. ئەم پرۆسەیە کە بە ماناداریی مێژوویەوە تێیدا کۆبووینەتەوە، ئیمکانەکانی پێکهێنانی شۆڕشی ئازادی، ڕوانگەیی نەتەوەیی دیموکراتیک، بونیادنانی کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسی لە هێڵی شارستانێتی دیموکراتیکدا زیاتر گەورە دەبێت و پێش دەکەوێت. وەک هەموو کەسێک ئەم پرۆسە مێژووییە ئەرک و بەرپرسیارێتی دەخاتە سەرشانی سەیدانی هێژا، زانایانی ئاینی و ڕێبەرانی باوەردارییەکان. لەسەر بناغەی بونیادنانی ژیانی ئازاد، یەکسانی و هاوبەش دامەزراندنی مۆدێلی ژیانی دیموکراتیک و ئازادی گەلان و بەڕێوەبردنی تێکۆشانی سەردەمی بە ئامانجی گەورە و پیرۆزی پێکهێنانی ڕێنێسانسی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەمەش بە مانایی سەرلەونوێ لە دایکبوونەوە دێت. هیودارین کۆتایی بە نکۆڵیکردنی کوردان بێت، خوشک-برایەتی گەلان بەهێزتر و بەرفراوانتر بێت، ڕۆژهەڵاتی ناوین لە زەمینەی شەڕ و ئاڵۆزی ڕزگاری ببێت و دیموکراسی، دادپەروەری و ئازادی تێیدا سەروەر بێت.
بەم بۆنەوەیە وەک تەڤگەر جارێکی دیکە جەژنی ڕەمەزان لە هەموو گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستانیان پیرۆز دەکەین و هیواخوازییان نیاز و نزایان قبوڵ بێت. دەبێت لە جەژنی ڕەمەزاندا بەهێزتر خاوەنداری لە شەهیدانمان بکەین و یادییان بکەینەوە. دەبێت بەشێوەی کۆمەڵ سەردانی گۆڕستانی شەهیدان بکەین و یەکگرتووی خۆمان بە بنەماڵەی زیندانیان و بەتایبەت بنەماڵەی شەهیدانەوە لە بەرزترین ئاستدا نیشان بدەین. بە بۆنەی جەژنەوە جارێکی دیکە وەک تەڤگەر بە ڕێز و منەتدارییەوە لە ئاست یادکرنەوەی شەهیدانماندا بەژنمان دادەنەوێنییەوە و بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە بۆ دۆزی مافداری کۆمەڵگەی دیموکراتیک درێژە بە تێکۆشانی گەلی کورد بدەین.
بانگەوازی لە گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان و هەموو جێگەیەکی جیهان دەکەین، ئەم جەژنی ڕەمەزانە بکەنە ئامرازی بەهێزکردنی یەكێتی، پەرەدان و مەزنکردنی هاوکاری و یەکگرتوویی. بانگەوازی لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوین، هەموو لایەنەکانی موسڵمانی دیموکراتیک دەکەین بە هۆشمەندی نەتەوەیی دیموکراتیکییەوە خۆیان بە ڕێکخستن بکەن و یەکێتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتیک بەهێز بکەن. دیسانەوە هیواخوازین ئەم جەژنە دادپەروەری، ئاشتی، خوشک-برایەتی و ئازادی بۆ گەلان بێنێت و جەژنی ڕەمەزان لە هەموو گەلانی موسڵمان و بە تایبەت گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز دەکەین."
