هەپەگە: تورکیا ٧٠٦ جار هێرشی کردووە ١٣ جار بە فڕۆکە بووە

دوێنێ
سوپای داگیرکەری تورکیا ١٣جار بە فڕۆکەی جەنگی و بە گشتی ٦٩٣جار بە چەکی قورس، تۆپ و دوورهاوێژ هێرشی ئەنجامداوە. هێزەکانی گەریلا وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و لە ئەنجامدا کەمێرایەکی چاودێری تێکشکا.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەم شێوەیەیە:
هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی:
لە ڕۆژانی ٣، ٤، ٥، ٦ی نیسان ٨جار ناوچەکانی درێشە، یەکماڵە و شاخ کۆن لە گارێ و گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سنینە لە خاکورک ١ جار و گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شێلازە و دەرگەلێ و بێشیلی لە هەرێمی مەتینا ٤جار بە گشتی ١٣جار تۆپباران کران.
هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بە چەکی قورس و تۆپ و هویترز
لە ڕۆژانی ٤و ٥ ی نیسان گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەرزینێ، شەهید شەریف، لۆلان و سنینە لە هەرێمی خاکورک ٤٤جار تۆپباران کران و گۆڕەپانەکانی مژێ، گرگاشە، دێرەشە و شاخی کۆن و شاخی زەنگوڵ ٤٦جار تۆپباران کران، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شێلازە، سەرێ مەتینا و دەرگەلێ لەهەرێمی مەتینا ٩٠جار تۆپباران کران، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی ئامیدی و شاخی بەهار کە دەکەوێتە هەرێـمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ ٥١٣ جار بە گشتی ٦٩٣جار بە چەکی قورس و تۆپ و دوور هاوێژ بۆردومان کران.
چالاکییەکانی هێزەکانمان لە وەڵامی هێرشەکان:
ڕۆژی ٤ی نیسان کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران لە ناوچەی بەرخۆدانی کانی قەرژ لە هەرێمی خاکورک تێکشکێندرا
ڕۆژی ٤ ی نیسان کاتژمێر ٠٧:٠٠داگیرکەران هێرشیان کردە سەر تونێلەکانی بەرخۆدان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی وڵام درانەوە.
ڕۆژی ٤ی نیسان کاتژمێر ١٣:٠٠ داگیرکەران بەهەمان شێوە هێرشیان دەکردە سەر تونێلەکانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی وڵامی هێرشەکە درایەوە."
