ئەم مانگەش 100 هەزار دینارەكە بۆ خانەنشینان ناگەڕێنرێتەوە

دوێنێ



 

وتەبێژی خانەنشینانی كوردستان رایدەگەیەنێت: ئەو (100) هەزار دینارەی كە بۆ خانەنشینان تەرخان كراوە، بۆ سەرجەمیان خەرج ناكرێت و ئومێدیان وایە كە لە نزیكترین كاتدا وەڵامی خەرجكردنی وەربگرنەوە.

سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان، ڕاگەیاند: ئەو (100) هەزار دینارەی بۆ خانەنشینان كە وەك هاوكارییەك بۆ بەرزكردنەوە ئاستی ژیان تەرخان كراوە، بۆ سەرجەمیان خەرج ناكرێت.

وتى: بەڵكو تەنها بۆ ئەو كەسانەیەكە بە موچەی خانەنشینیان لە یەك ملیۆن دینار كەمترە و بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەغدادەوە وەری گرتوە، پێدەچێت لە ئەم مانگەدا ئەو بڕە بۆ خانەنشینانی هەرێم بگەڕێندرێتەوە.

وتیشی: چەند ساڵێكە بڕیاری خەرجكردنی (100) هەزار دیناری بەرزكردنەوەی ئاستی ژیانی خانەنشینان لەعێراق جێبەجێ دەكرێت و ساڵانە لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە بڕیارەكە نوێ دەكرێتەوە، بەڵام تا ئێستا سودانی رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی (100) هەزار دینارەكەی بۆ خانەنشینانی هەرێم نەداوە.

سادق شێخ عوسمان، رونیكردەوە، بەپێی بڕیاركەی دادگای فیدراڵی، نابێت موچەی موچەخۆرانی هەرێم و عێراق هچ جیاوازییەكی هەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش، حكومەتی هەرێم و نوێنەرەكانی كورد لەبەغداد نوسراویان ئاڕاستەی بەغداد و نوسینگەی سەرۆك وەزیران كردوە، بەڵام وەڵامی نوسراوەكان نەدراوەتەوە.

وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان، لەگەڵ ئەوەی چاوەڕێن و ئومێدیان وایە كە لە نزیكترین كاتدا رەزامەندی وەربگرنەوە، بەڵام ئەگەر تا ماوەی مانگێكی دیكە بەغداد وەڵام نەداتەوە، خانەنیشان دەتوانن سكاڵا بكەن بۆ گەڕاندنەوەی مافەكانیان كە نزیكەی (50) هەزار خانەنشین (100) هەزار دینارەكەیان بڕدراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار