شەش مووچە دەدرێتە ئەو کەسانەی تازە خانەنشین بوون

17 كاتژمێر لەمەوپێش



 

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خانەنشینە نوێیەکان دەرکردووە و شەش مووچەی بنەڕەتییان پێدەدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، گەنجینەکانی هەرێمی کوردستان راسپێردراون بە دابەشکردنی شەش مووچەی بنەڕەتی خانەنشینە نوێیەکان، پارەکەش لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەبێت و چاوەڕوانی هاتنی پارەی بەغداد ناکرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێدانی ئەو شەش مووچەیە و چاوەڕواندەکرێت بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

لە لایەکى دیکەوە بەشێک لە خانەنشینانی سەربازی لە سلێمانی گردبونەوە و دەڵێن: ماوەی چەند مانگێکە دەرماڵەی هاوسەر و منداڵ لە موچەکانیان بڕدراوە و تا ئێستا بۆیان خەرج نەکراوەتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ، ژمارەیەک لە خانەنشینانی سەربازی لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی گردبونەوە، بەشێک لەو خانەنشینانە ڕایانگەیاند، ژمارەی خانەنشینانی سەربازی لە یەکەی 70 و 80 لە هەولێر و سلێمانی زیاتر لە 13 هەزار خانەنشینە، بەڵام زیاتر لە پێنج هەزار خانەنشین بەبێ هیچ بیانویەک لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە دەرماڵەی خێزان و منداڵیان لێبڕاوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار