لەپیرمام پارتی و یەكێتی لە كۆبونەوەدان

9 كاتژمێر لەمەوپێش
کەمێک لەمەوبەر شاندى پارتى و یەکێتى گەیشتنە پیرمام و ئێستا لەکۆبوونەوەدان، بەپێى زانیاریەکان تەوەرەکان بۆقسەکردن و چارەسەری کێشەی مووچەو کێشەکانى نێوان هەولێرو بەغدایە.
کۆبوونەوەکەى ئەمڕؤ لەئاستێکى باڵادایەو سەرۆك و جێگرو بەرپرسە باڵاكانی هەردوو حزب بەشدارن، لە پارتی دیموكراتی كوردستان، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێری پارتی، هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و مەحمود محەمەد وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی.
شاندى یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش پێکهاتوون لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی، رەفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆكی یەكێتی، قوباد تاڵەبانی، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، خەسرەو گوڵ محەمەد، نزار ئامێدی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی.
دوێنێ بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند ئەمڕؤ کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ چارەسەری کێشەی مووچە لەنێوان پارتی و یەکێتی بەڕێوە دەچێت و بارزانیش بەشدار دەبێت.
یەپێى زانیاریەکان کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پرسی مووچەیە.
لەبارەى ناوەڕۆکى ئەو کۆبونەوەیە فازڵ میرانی، بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەلێدوانێکیدا وتى: کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ چارەسەری کێشەی مووچە لەنێوان پارتی و یەکێتی بەڕێوە دەچێت و سەرۆک بارزانیش بەشدار دەبێت.
ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە، ماوەى دووڕۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى لەچەند ناوچەیەکى هەرێم دەستیپێکردوەو شەوى ڕابردوو لەناوچەى باڵەکاتى بەهۆى تەقەى هێزەئەمنیەکان لەخۆپیشاندەران هاوڵاتیەک کوژرا.
