دادگای فیدراڵی عێراق سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی ڕەتکردەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



دادگەی فیدراڵیی عێراق دوو سکاڵای لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەتکردەوە و دەڵێت، لە تایبەتمەندیی ئەوان نییە، سکاڵاکار داوای کردبوو مووچە لە کێشە سیاسییەکان دووربخرێنەوە.

دادگای فیدراڵی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بڕیاری لەسەر دوو سكاڵای پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دا و رایگەیاند "لە پسپۆڕی ئێمەدا نییە". هەروەها سكاڵایەكیشی لەسەر پرۆژەی روناكی رەتكردەوە كە لەلایەن نەوەی نوێوە تۆماركراوە.

هەردوو پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و پرۆژەی رووناكی لە هەرێمی كوردستان، لە خشتەی دانیشتنەكانی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی عێراق بوون.

- ژمارەیەك فەرمانبەری هەرێمی كوردستان سكاڵایان لەسەر سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراق تۆماركردووە بەوەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت و بەدوور بگیرێت لە ململانێ سیاسیەكان، دەركردنی فەرمان سالاری بۆ ئەوەی وەزیری دارایی عێراق ناچار بكرێت بە ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەكاتی خۆیدا. بەڵام دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی سكاڵاكەوە بڕیاریدا و رەتیكردەوە "لە پسپۆڕی ئەواندا بێت".

سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، سكاڵای لەسەر سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان تۆماركردووە و داوای كردووە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە لە 2025/5/14 دەرچووە تایبەت بە پرۆژەی رووناكی (كارەبای 24) كاتژمێری) كە بڕی (265) ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە. بەڵام ئەو سكاڵایەش لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە رەتكرایەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار