سەنتەرى میترۆ: شەش مانگ حوكمی پێشوتر بۆ ئومێد بەرۆشكی جێبەجێكرا
.png)
دوێنێ
سەنتەری میترۆ نیگەرانە لە تازەكردنەوەی حوكمی شەش مانگ زیندانی دژ بە رۆژنامەنووس ئومێد پەرۆشكی لە لایەن داگای كەتنی دهۆك، داوای پێشووتری دوبارە دەكاتەوە كە دەبوو بە پێی مادەكانی یاسای رۆژنامەگەری مامەڵە لەگەڵ كەیسەكەیدا بكرێت.
ئومێد بەرۆشكی لە 23ی كانونی دووهەم 2024 لە ڕێگەی فەیسبووكەكەی خۆیەوە پۆستێكی بڵاوكردۆتەوە لەسەر یەكێك لە زیندانیانی بادینان بە ناوی مەلا نەزیر، لە پۆستەكەی ئومێد دا هاتووە،" مەلا نەزیر لەلایەن هێزێكی زیندانی زركاوە ڕفێندراوە، بەڵام ئەو لەو زیندانەدا نەماوە و چارەنووسی نادیارە."
لەسەر ئەو پۆستە بەرپرسانی زیندانەكە ئومێد دەدەنەوە بە دادگا، دوای دوو جار دادگایی كردنی، سزای شەش مانگ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێنرا(مع وقف التنفیذ)، واتە حوكمەكە جێبەجێنەكرا.
رێڤینگ یاسین بە میترۆی ووت " ئەوە حوكمەی كە راگیرابوو ، ئێستا هەڵگیراوەو بۆی جێبەجێكرا و دادگای كەتنی دهۆك بڕیاری بەزیندانی كردنی بۆ شەش مانگ جێبەجێدەكات".
ئومێد بەرۆشكی لە 18/8/2020 بە تۆمەتی مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیركراو و 6 سكاڵای جیاوازی لەسەر بوو، بۆ ماوەی سێ ساڵ حوكمدرا، لە 22/2/2022 ئازاد كرا، بەڵام لە دوای ئازاد كردنی جارێك ڕاگیراوە و چەند جاری تریش بە ماوەی كورت دەستگیركراوە، دواتر بە كەفالەتی پارە ئازاد كراوە.
سەنتەری میترۆ نیگەرانە لە تازەكردنەوەی حوكمی شەش مانگ زیندانی دژ بە رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشكی لە لایەن داگای كەتنی دهۆك، داوای پێشووتری دوبارە دەكاتەوە كە دەبوو بە پێی مادەكانی یاسای رۆژنامەگەری مامەڵە لەگەڵ كەیسەكەیدا بكرێت.

