نوێترین پەیامی ئـ.ـۆجـ.ـەلان لەبارەی پڕۆسەى ئاشتى

دوێنێ



عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی، لە پاش ئەنجامدانی دیداری ئەمڕۆی ئیمراڵی، ڕایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان جەختی لەوە کردەوە کە “بەشداری هەموو توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا لە پڕۆسەکەدا پێویستییەکی ژیانیی و گرنگە بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بە شێوەیەکی تەندرووست بەرەوپێش بچێت.”

عەبدوڵا ئۆجەلان کە لە بەندیخانەی پیتی Fـی ئیمراڵی زیندانییە، لە چوارچێوەی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ خانەوادەکەی، ئەمڕۆ چاوی بە بریکارەکەی مەزڵوم دینچ و برازاکەی عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی، دیداری ئەنجامدا.

هاوکات هەریەک لە زیندانییانی تری ئیمراڵی (حامیلی یەڵدرم، عومەر خەیری کونار، ئەرگین ئاتابەی، زەکی بایهان) لەگەڵ خانەوادەکانیان دیداریان ئەنجام دا.

لە پاش ئەنجامدانی دیدارەکەی ئەمڕۆ، عومەر ئۆجالان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی (X) پۆستێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ ئێمە وەک بنەماڵەکەی لە زیندانی ئیمراڵی لەگەڵ ڕێزدار عەبدوڵا ئۆجالان دیدارمان  ئەنجام دا، بەڕێز ئۆجالان جەختی لە هیوا و ئیرادەی خۆی بۆ ئاشتیی و چارەسەری دیموکراسییانە کردەوە و ڕایگەیاند کە “بەشداریکردنی هەموو توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا لە پڕۆسەکەدا پێویستییەکی ژیانیی و گرنگە بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بە شێوەیەکی تەندرووست پێشبکەوێت.”

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار