نێچيرڤان بارزانى: پێویسته ڕێگرى له‌هێرشه درۆنييه‌كان بکرێت

21 كاتژمێر لەمەوپێش
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند، هێرشه درۆنييه‌كان بۆ سه‌ر ژێرخانی وزەی هه‌رێمى كوردستان، زيان بە ئابووريى عێراق دەگەیەنێت، هەروەها ڕاوێژكارى باڵاى به‌ريتانياش دەڵێت: وەڵاتەکەی ئامادەی هەموو هاوكارىی و پشتيوانييه‌كە بۆ پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، 30ـی تەممووزی 2025، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له جێگرى ئه‌دميراڵ ئێدوارد ئالگرين، ڕاوێژكارى باڵاى به‌ريتانيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافريكا و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ك ڕاوێژكار و كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تيشك خرايه سه‌ر مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه داعش هێشتا مه‌ترسيیه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا ده‌كات، ده‌رباره‌ى هێرشه درۆنييه‌كانيش بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، هەروەها به ئامانجگرتنى ژێرخانى وزه‌ى له هه‌رێمى كوردستان، به هه‌ڕه‌شه و زيان بۆ ته‌واوى ئابووريى عێراق له قه‌ڵه‌م دا و داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه پێویسته ڕێگرى له‌و هێرشانه بكرێت.
ڕوونیشکراوەتەوە، ئالگرين وێڕاى نيشاندانى پابه‌ندیى به‌ريتانيا به بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خ و گرنگييه‌كى زۆره‌وه له ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتيوانييه‌كى به‌ريتانياى بۆ پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه نيشان دا.
لە دیدارەکەدا، تاوتوێی سيستەمى فيدراڵى له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى سووريا و مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا کرا.
